Muhammet Ali Kemal,Sangar Hamad Azeez
03 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2016
ئەنقەرە- AA
- لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا، لەلایەن هێزە ئاسمانییەکانی سوپای تورکیاوە لە باکووری سووریا 9 بینا خاپوورکران کە لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستیی داعشەوە وەک سەکۆی هاویشتنی مووشەک، گەنجینەی چەک و تەقەمەنی و بارەگای فەرمانکردن بەکاردەهێنران.
- لەپێکدادانەکانی دوێنێدا 15 چەکداری ئۆپۆزسیۆن گیانیان لەدەستداوە و 35ی دیکەیان برینداربوون.
لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا، لەلایەن هێزە ئاسمانییەکانی سوپای تورکیاوە لە باکووری سووریا 9 بینا خاپوورکران کە لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستیی داعشەوە وەک سەکۆی هاویشتنی مووشەک، گەنجینەی چەک و تەقەمەنی و بارەگای فەرمانکردن بەکاردەهێنران.
ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات کە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی تورکیاوە بەمەبەستی نەهێشتنی ئەو هەڕەشەیەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان درووستیانکردووە، بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسایشی سەر سنوور و پشتیوانییکردنی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی لەباکووری سووریا، دەستیپێکراوە، درێژەی هەیە و پێی ناوەتە رۆژی 41ەمینییەوە.
ئۆپەراسیۆنەکە لەچوارچێوەی مافەکانی تورکیا لەمیانەی یاسا نێودەوڵەتییەکان، ماددەی 51ی رێککەوتننامەی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە مافی بەرگریی لەخۆکردنی رەوا و بڕیارەکانی ئەو رێکخراوە بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش، بەڕێوەدەچێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوە سەربازییەکانەوە دەستکەوتوون، لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا سێ گروپی ئەرکی تایبەت کە لەچەکدارانی ئۆپۆزسیۆن پێکهاتوون، بەپشتیوانیی چڕی ئاسمانیی و زەمینیی، هەوڵەکانیان بۆ کۆنترۆڵکردنی 7 ناوچەی نیشتەجێبوون لەباشووری ئەلراعی، درێژەی هەیە. لە ئۆپەراسیۆنەکاندا بەتایبەت لە ناوچەکانی بۆزتەپە، هەردانە و باری تورکمان، هەوڵەکان چڕکراونەتەوە.
- هەزار و 720 ئامانج پێکراون
رێکخراوی تیرۆریستیی داعش دوێنێ سێ مووشەکی ئاراستەی ناوەندی شاری کلیس کردبوو، کەوتنە خوارەوە مووشەکەکان هیچ زیانێکی گیانیی و ماددیی لێنەکەوتبوویەوە.
دوای ئەوەش کە ئەو ناوچەیە دیاریکرا کە مووشەکەکانی لێوە ئاراستەکراوە، لەرێگەی تۆپهاوێژەکانەوە بۆردوومانکراوە. هاوکات لەپێکدادانەکانی دوێنێدا 15 چەکداری ئۆپۆزسیۆن گیانیان لەدەستداوە و 35ی دیکەیان برینداربوون. هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن تا ئێستا توانیویانە 111 ناوچەی نیشتەجێبوون کە دەکاتە 960 کیلۆمەتر دووجا، کۆنترۆڵ بکەن.
جیالەمەش ٦٣ ئامانجی داعش کەلەلایەن رادارەکانەوە دەستنیشانکرابوون، لەلایەن تۆپهاوێژەکانی تورکیاوە تۆپبارانکران و توانرا ٦ ئۆتۆمبێلی پیکاب، بارهەڵگرێک کە خۆراکی هەڵگرتبوو لەگەڵ ٧ سەکۆی هاوێشتنی تۆپ وێرانکران.
لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی قەڵغانی فورات، ٦ هەزار و ٦٢٠ جار بۆردومان ئەنجام داروە و تێیدا هەزار و ٧٢٠ ئامانج پێکێنراون.
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ١٠ بۆمبیان فڕێداوە بۆ کردنە ئامانجی ٩ شوێن لە ناوچەکانی تورکمان باری، ئاکتارین، غەیتون و کوایباه. لەئاکامدا ١٣ چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی داعش کوژراون و ٤ تەلار کە چەکدارانی داعش وەک عەمباری چەک و تەقەمەنی و بنکە بەکاریان هێناون، لەناوبران.
لەدەستپێکی ئۆپەراسیۆنەکەوە تاکو ئەمڕۆ تیمەکانی پشکنین و پووچەڵکردنەوەی مین لە ناوچە پاککراوەکان لە داعش ٢٨ مین و ٩٩٣ بۆمبی دەستیان بەشێوەی کۆنتڕۆڵکراو تەقاندۆتەوە.