Sefa Şahin
30 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 01 تشرینی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
لە ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکانی دوێنێدا بۆ سەر ناوچەکانی زاپ و خواکورک باکووری عێراق، لانیکەم چوار تیرۆریست لە چالاکی خران.
لە راگەیەندراوێکدا کە لە لایەن سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە کە لە ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکانی دوێنێدا بۆ سەر رێکخراوی تیرۆریستیی جوداخواز لە ناوچەکانی زاپ و خواکورک باکووری عێراق، ژمارەیەک پەناگە، حەشارگە و گەنجینەی چەک و تەقەمەنی رێکخراوەکە خاپوورکراون.
هەروەها بەپێی زانیارییە بەراییەکان لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکاندا، چوار تیرۆریست لە چالاکی خراون.