Barış Seçkin
27 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 30 کانوونی دووەم 2016
سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی لەگەڵ رابەری روحانی جیھانی کاتۆلیک و سەرۆکی ڤاتیکان، پاپا فرانسیس کۆبووەوە.
کۆبوونەوەکە لە کتێبخانەی ڤاتیکان بەڕێوە چوو و ماوەی ٤٠ خولەکی خایاند.
بەپێی روونکردنەوەیەک لە ڤاتیکان، کۆبوونەوەکە بە ئەرێنی بەڕێوە چووە و پەیوەندی ڤاتیکان و ئێران خراوەتە بەرباس و تاوتوێی رەوشی کەنیسەکانی کەتۆلیک لە ئێران و مافەکانی مرۆڤ لە ڤاتیکان و دەرفەتی ئازادیی شوێنی عیبادەتەکان کراوە.
ھاوکات روحانی و پاپا ماوەیەکیش تاوتوێی رێککەوتنی ناوەکی ئێرانیان کرد و پاپا ئاماژەی بەوە داوە کە ئێران دەتوانێت رۆڵێکی بەرچاو لە چارەسەرکردنی کێشەکانی وەک بڵاوبوونەوەی تیرۆر لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و چەکی نایاسایی بگێرێت. ھەروەھا ھەردوو سەرکردە تیشکیان خستە سەر گرنگی دیالۆگی نێو ئایینەکان و لێکتێگەیشتنی لایەنەکان کرد.
دوای کۆبوونەوەکە روحانی مافورێکی کاری دەستی پێشکەش بە پاپا کرد و پاپاش مەدالیای "عەزیز مارتینۆ"ی بە روحانی پێشکەش کرد کە بە سیمبۆلی برایەتی ناوزەد دەکرێت.
پاپا بەھۆی سەردانەکەی روحانی ستایشی کرد و ھیوای بەرقەراربوونی ئاشتی خواست. روحانیش داوای نزای بۆ خۆی لە پاپا کرد.
شاندەکەی ئێران بە سەرۆکایەتی روحانی دواتر لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ڤاتیکان، پێترۆ پارۆلین و سکرتێری پەیوەندی نێودەوڵەتی ڤاتیکان مۆنسینیۆر رائول ریچارد کۆبووەوە.
جێگەی باسە ئێران دواجار ١٧ ساڵ لەوەپێش سەردانی ڤاتیکانی کردبوو. سەرکۆماری پێشووی ئێران، محەمەد خاتەمی دواجار سەردانی ڤاتیکانی کردبوو و لەگەڵ پاپا دووەم چێن پاول کۆبووەوە.
بڕیارە سەرکۆماری ئێران لە زنجیرە سەردانەکەی بۆ ئەورووپا وڵاتی فەڕەنسا بەسەر بکاتەوە.