Sabri Kesen,Mohammed Baqi Hussein
03 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 04 تشرینی دووەم 2018
موغڵا - AA
(29یه‌مین هه‌فته‌ی پێشبڕكێی نێوده‌وڵه‌تی) كه له شارۆچكه‌ی مارماریسی موغڵا به‌ڕێوه‌چوو، كۆتاییهات.
پێشبڕكێكان كه له‌لایه‌ن یانه‌ی یاختی نێوده‌وڵه‌تیی مارماریس-ه‌وه له گه‌رووی مارماریس و كهناراوهكانیدا به‌ڕێوه‌برا، 118 یاخت و هه‌زار و 100 پهرهشووتهوان له 12 وڵاته‌وه به‌شداربوون تێیدا.
سه‌رۆكی یانه‌كه ئیحسان كایاجی له‌لێدوانێكیدا بۆ ئانادۆڵو رایگه‌یاند، له‌كۆی هه‌شت یاری كه پلانیان بۆ داناوه، حه‌وتیان ئه‌نجامداوه و له‌كه‌شێكی دۆستانه‌دا پێشبڕكێكان به‌ڕێوه‌چووه.
كایاجی رایگه‌یاند ساڵی ئاینده 30یه‌مینی ئه‌م پێشبڕكێیه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن و چاوه‌ڕوانن په‌ره‌شووته‌وانی زیاتر به‌شداربن تێیدا.
به دوو گرووپی جیاجیا و 10 پۆل له‌ماوه‌ی پێنج رۆژدا پێشبڕكێكان به‌ڕێوه‌چوون و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ناوبژیوانانه‌وه براوه‌كان ده‌ستنیشان كران.
پهرهشووتهوانهكان دیمه‌نێكی ره‌نگاوڕه‌نگیان له كه‌ناراوه‌كان و ئاسمانی مارماریس دروستكرد و دوای پێشبڕكێكان له رێوڕه‌سمێكدا براوه‌كان خهڵاتكران.
ناوی یاخت و وڵاتی براوه‌ی پێشبڕكێكان به‌پێی ریزبه‌ندییه‌كه‌یان به‌م جۆره‌یه.
- CC1 بریستا - پاڤێل ساڤێنكۆ / رووسیا
- CC2 لۆرێلی - كیریل یاسینۆڤسكی / رووسیا
- CC3 پاپیروس - ئۆڵێگ سمیمۆڤ / رووسیا
- CC4 بای دێنیز - هیلگی باوێر / ئه‌ڵمانیا
- CP1 گرێی گووس - یارۆسلاڤ ساخاروتا / ئۆكراینا
- IRC0 سوتڵاچ - مه‌حمود سارال / توركیا
- IRC1 گۆبلین3 - ئێرهان كاراجا / توركیا
- IRC2 فیتی-فیفتی - جه‌نك تێككایا / توركیا
- IRC3 لێتلاند - ئیگۆر بوكۆڤسكیس / لاتیڤیا
- IRC4 بلو بێرد2 - مه‌همه‌ت ئۆزداش / توركیا