Sarp Özer
12 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 12 ئادار 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار رایگەیاند كه له‌و كۆبوونه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ شاندی سه‌ربازیی رووسیا ئه‌نجامدراون، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو رێككه‌وتن كراوه و ئاماژەی بەوەدا ''ئه‌گه‌ر ئاگربه‌ست بشكێنرێت و هێرشه‌كان به‌رده‌وام بن، ئه‌وا ئێمه‌ش له‌و شوێنه‌وه‌ی وازمان لێهێناوه ده‌ست پێ ده‌كه‌ینه‌وه و به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر لێدانیان''.
خولوسی ئاكار به یاوه‌ری سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای توركیا، جه‌نه‌راڵ یاشار گوله‌ر و فه‌رمانده‌كانی هێزه‌كانی وشكانی، جه‌نه‌راڵ ئومیت دوندار و فه‌رمانده‌ی هێزه ئاسمانییه‌كان، جه‌نه‌راڵ حه‌سه‌ن كوچوكئاكیوز و فه‌رمانده‌ی هێزه ده‌ریاییه‌كان، جه‌نه‌راڵ عه‌دنان ئۆزباڵ و جێگرانی وه‌زیری به‌رگریی موحسین ده‌ره و ئاڵپاسان كاڤاكڵیئۆغڵو دوێنێ سه‌ردانی ASELSANی كرد.
وه‌زیری به‌رگریی توركیا سه‌باره‌ت به بوونی خاڵه‌كانی چاودێری سوپای تورکیا له ئیدلب، گوتی: "له ئیدلب بوونی ئێمه به‌رده‌وام ده‌بێت. به هیچ شێوازێك ناكشێینه‌وه. هێزه‌كانمان پێگه‌كانمان له‌و ناوچه‌یه ده‌پارێزن".
خولوسی ئاكار له‌باره‌ی رێوشوێنه‌كانی دژبه بڵاوبوونه‌وه‌ی جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (COVID-19)، رایگه‌یاند ''له باره‌گا و یه‌كه‌كاندا رێوشوێنمان گرتووه‌ته‌به‌ر. دیداری ده‌ره‌وه‌ی وڵات و چوونی شانده‌كانمان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات سنوورداركردووه''.
وه‌زیری به‌رگریی توركیا گوتیشی: ''تا ماوه‌یه‌كی دیاریكراو سه‌ربازانیش وه‌ك خوێندكاران و فێرخوازان له خوێندنگه و ناوه‌نده‌كانی مه‌شقدا مۆڵه‌تی كۆتایی هه‌فته‌یان نابێت''.