Sarp Özer,Hemın Othman Mohammed
14 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 15 مای,س 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار و وه‌زیری به‌رگریی رووسیا، سێرگی شۆیگو په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامدا و تیایدا دوایین پێشهاته‌كانی ئیدلب و ئه‌و رێوشوینانهیان تاوتوێ كرد كه ده‌گیرێنه‌به‌ر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژیی ناوچه‌كه.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سێرگی شۆیگو ئه‌نجامداوه.
له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا دوایین پێشهاته‌كانی ئیدلب و ئه‌و رێوشوینانهی ده‌گیرێنه‌به‌ر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژیی ناوچه‌كه و بابه‌ته ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی سۆچی تاوتوێ كراوه.