Yıldız Aktaş,Sarp Özer,Hemın Othman Mohammed
16 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 16 ئاب 2019
ئورفا - AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار و سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای توركیا، جه‌نه‌راڵ یاشار گوله‌ر و فه‌رمانده‌كانی سوپا، به مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه سه‌ردانی شاری ئورفا-یان كرد.
ئاكار و شاندی یاوه‌ری كه پێكهاتبوو له سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپا، جه‌نه‌راڵ یاشار گوله‌ر و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی وشكانی، جه‌نه‌راڵ ئومیت دوندار و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ده‌ریایی، ئه‌دمیراڵ عه‌دنان ئۆزباڵ و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئاسمانی، جه‌نه‌راڵ حه‌سه‌ن كوچوكئاكیوز له فڕۆكه‌خانه‌ی گاپ له لایه‌ن پارێزگار، عه‌بدوڵڵا ئه‌رین و بریكاری فه‌رمانده‌ی سوپاغ دوو، جه‌نه‌راڵ سینان یایڵا و به‌رپرسانی دیكه‌وه پێشوازی كران.
ئاماژه به‌وه‌یش كرا كه ئاكار و فه‌رمانده‌كانی سوپا یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی ناوچه‌كه به‌سه‌رده‌كه‌نه‌وه.