Sarp Özer,Hemın Othman Mohammed
20 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 20 مای,س 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار و وه‌زیری به‌رگریی رووسیا، سێرگی شۆیگو له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا تاوتوێی دوایین پێشهاته‌كانی ئیدلب، بابه‌ته ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه و ئه‌و رێوشوێنانه كرد كه ده‌گیرێنه به‌ر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییەکان لە ناوچه‌كه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هاوتا رووسیه‌كه‌ی سێرگی شۆیگو ئه‌نجامداوه.
له په‌یوه‌ندییه تهلهفۆنییهکەدا، دوایین بابه‌ته ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی سۆچی، به‌تایبه‌تی پێشهاته‌كانی ئیدلب و ئه‌و رێوشوێنانه‌ی ده‌گیرێنه به‌ر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییەکان لە ناوچه‌كه تاوتوێکراوە.