Sinan Uslu,1 23
08 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 09 شوبات 2018
ئەنقەرە – AA
ژمارەی ئەو تیرۆریستانەی لە دەسپێکی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتونەوە تاکو ئێستا کوژراون، گەیشتووەتە هەزار و ٢٨ تیرۆریست.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا رایگەیاند، بە پێی زانیارییەکان لە میانی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوندا، ٢٩ تیرۆریستی دیکەی سەر بە رێکخراوەکانی تیرۆریستی داعش و پەکەکە/کەجەکە/پەیەدە-یەپەگە، کوژراون.
لە راگەیەنراوەکەدا تیشک خراوەتە سەر ئەوەی کە بەمجۆرە ژمارەی ئەو تیرۆریستانەی لە دەسپێکی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتونەوە تاکو ئێستا کوژراون، گەیشتووەتە هەزار و ٢٨ تیرۆریست.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا جەختی لەوەش کردۆتەوە کە ئۆپەراسیۆنەکە بەو جۆرەی کە بەرنامەی بۆ داڕێژراوە بە سەرکەوتوویی بەردەوامە.