Sinan Uslu,Enes Kaplan
08 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 08 شوبات 2018
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین ئەنجامدا.
بە پێی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوەکانی ناو سەرۆکایەتی کۆمارەوە دەستکەوتوون له پهیوهندییە تهلهفۆنییەکەدا، دوایین پێشهاتهكانی سووریا به تایبهتی عهفرین و ئیدلب تاوتوێكراون.
هەروەها سەرکۆمار ئەردۆغان لە پەیوەندییەکەدا زانیاریی سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون داوەتە ڤلادیمیر پوتین و بڕیاردرا کۆبوونەوەی لووتکەی تورکیا، رووسیا و ئێران کە یەکەمجار لە سۆچی بەرێوەچوو، دووەم جار لە ئیستانبوڵ سازبکرێت.
ئەردۆغان و پوتین هاوڕابوون لەسەر ئەوەی پێکهێنانی خاڵە نوێیەکانی چاودێرییکردن لە ناوچەی کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ئیدلب خێرابکرێت و سەبارەت بە پرۆسەی دانوستانی ئاساتاناش بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.
بەروەها هەردوولا تاوتوێی دۆخی مرۆییان لە غوتەی خۆرهەڵات کرد و جەختیان لە هاریکاریی و هەماهەنگیی نێوانیان لە بابەتەکانی پەیوەست بە سووریا کردەوە.