Mazın Asad
13 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 14 کانوونی دووەم 2018
بینگۆل - AA
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: "گەیشتووینەتە ئەو خاڵەی کە رازی نەکردنی تورکیا و وەرنەگرتنی ھەڵوێستی تورکیا، ھیچ ھەوڵێک چانسی سەرکەوتنی نییە. بێ رەچاونەکردنی ھەستیارییەکانی تورکیا، گشت ئەو ھەوڵانەی دەدرێت زوو یان درەنگ شکست دەھێنێت. تورکیا لە گشتی ئەو بابەتانەی پەیوەندی بە ئاسایشی نیشتمانی خۆیەوە ھەیە، ھەم لەسەر مێز و ھەمیش لە گۆڕەپاندا بەردەوام دەبێت".
ئەردۆغان لەمیانی بەشاریکردنی لە شەشەمین کۆنگرەی یاسایی لقی ئاک پارتی لە شاری بینگۆل گوتارێکی پێشکەش کرد.
سەرکۆماری تورکیا گوتی: "گەیشتووینەتە ئەو خاڵەی کە رازی نەکردنی تورکیا و وەرنەگرتنی ھەڵوێستی تورکیا، ھیچ ھەوڵێک چانسی سەرکەوتنی نییە. بێ رەچاونەکردنی ھەستیارییەکانی تورکیا، گشت ئەو ھەوڵانەی دەدرێت زوو یان درەنگ شکست دەھێنێت. تورکیا لە گشتی ئەو بابەتانەی پەیوەندی بە ئاسایشی نیشتمانی خۆیەوە ھەیە، ھەم لەسەر مێز و ھەمیش لە گۆڕەپاندا بەردەوام دەبێت".
ئەردۆغان گوتیشی: "دەبێ بزانن کە تورکیای بەھێز دەبێتە تورکیایەک کە جیھان دێنێتەوە سەر ھۆشی خۆی. تەنانەت زیادەییمان ھەیە لەچاو وڵاتانی دیکەی جیھان. سوپاس بۆ خوا کەموکورتیمان نییە. ئیتر لە دیموکراسی، دادپەروەری، ماف و ئازادییەکاندا کێبڕکێ لەگەڵ ئەورووپا یاخود ئەمریکا ناکەین، بەڵکو کێبڕکێ لەگەڵ خۆمان دەکەین".