Kosar OSMAN
20 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 21 کانوونی دووەم 2016
لەمیانەی سەردانێکی بۆ ئانتاڵیا سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەلایەن سەرۆکی ئەمریکا باراک ئۆباماوە سەرەخۆشیی لێکرا.
ئۆباما کردە تیرۆرستییەکانی ئیستانبوڵ و دیاربەکری ئیدانەکرد و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی گەلانی تورکیا کرد.
ئەردۆغان بەهۆی ئەم بەسەرکردنەوەیە سوپاسی ئۆبامای کرد.
هەروەها هەریەک لە سەرۆکەکان پێداگریی خۆیان لەسەر بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە تەواوی جیهان نیشاندا.
لە پەیوەندییەکەدا باسی سەردانەکەی جێگری سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن بۆ تورکیا کرا و ئاماژەکرا کە لە دیدارەکانی بایدن دا قسەی زیاتر لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەکرێت.