Yılmaz Kazandıoğlu
02 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 02 تشرینی دووەم 2017
هەکاری - AA
لە ئاکامی شەڕو پێکدادان لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و تیرۆریستانی پەکەکە لە گوندەواری قەزای شەمزینان سەر بە پارێزگای هەکاری، دوو سەرباز و دوو گوندپارێز گیانیان لەدەستدا و چوار تیرۆریستی پەکەکەش کوژران.
بە پێی زانیاری سەرچاوە ئەمنییەکان، چەکدارانی پەکەکە لە دیوی عێراقەوە دزەیان کردە گوندەواری ناحیەی دەرەجیک ئەمەش شەڕو پێکدادانی لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و چەکداران، لێکەوتەوە.
لە ئاکامدا دوو سەرباز و دوو گوندپارێز گیانیان لەدەستدا و چوار چەکداری پەکەکەش کوژران.
ئۆپەراسیۆن بە پشتیوانی هێزی ئاسمانی لە ناوچەکە بەردەوامە.