Sinan Uslu
28 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 29 ئاب 2016
لەئاکامی ئەم پێکدادانەی لە شارۆچکەی شەمزینانی سەر بە پارێزگای هەکاری لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و ئەندامانی پەکەکە روویدا، نۆ ئەندامی پەکەکە کوژران و ٢ ئەندامی دیکەشیان بە سەختی بریندار بوون.
بەپێی زانیارییە سەربازییەکان، ئەندامانی پەکەکە هێرشێکیان ئەنجامداوە بۆ سەر ناوچەی جەدیکان و سامانڵی کە هێزە ئەمنییەکان لەوێ خەریکی ئۆپەراسیۆن بوون.
لەئاکامی ئەم پێکدادانەدا نۆ ئەندامی پەکەکە کوژران و ٢ ئەندامی دیکەشیان بە سەختی بریندار بوون. ئەم پێکدادانانە تا ئێستا بەردەوامیان هەیەو سەربازێکیش بە سەختی بریندارە.
لەلایەکی دیکەشەوە راگەیەنرا، لەکاتی پێکدادانەکان ئەندامانی پەکەکە لەباکووری عێراقەوە رووی تفەنگەکانیان ئاراستەی هێزە ئەمنییەکان کردووە و بەشێوەیەکی چڕوپڕ دەستیان کردووە بە دەسڕێژی گوللـە.