ئەستەنبوڵ
بولەند ئارینچ یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی تورکیا لەکاتی کردنەوەی کۆنگرەی (ئیسلام فۆبیا - ترس لەئیسلام) لەشاری ئەستەنبوڵ رەخنەی لەڕۆژائاوا گرت لەبارەی دژایەتیکردنی ئایینی ئیسلام. ئارینچ گوتی " دەمانەوێ لەدژی ناحەزانی پێکەوە ژیان، نەژادپەرستی و توندڕەویی خەبات بکەین، خەریکە ئەو نەخۆشییانە لەکۆمەڵگەی موسڵمانان بڵاودەبێتەوەو بەو ھۆیەوە دژایەتیی ئایینی ئیسلامی پێدەکرێت"
بولەند ئارینچ ئاماژەی کرد بە رووداوی ١١ ی سێپتەمبەرو گوتی " دوای ھێرشی ١١ ی سێپتەمبەر، سەرەتا لەئەمریکا و دواتر لە ئەوروپا بە شێوازێکی سیستماتیکی بانگەشەکاری بۆ دژاتی ئایینی ئیسلام پەرەیسەند. ئایینی ئیسلام لەھیچ شوێنێکدا ھانی توندوتیژیی و دیکتاتۆری نەداوە.
ئەوە راست نییە کە بلێن لە بنەمای ئیسلامدا دیموکراسی نییە، ئیسلام و دیموکراسی پێکەوە ناکۆک نین. ئێمە لەپارتی دادو گەشەپێدان لەلایەک پارێزەری دیموکراتین و لەلایەک پارێزگاری دەکەین لەفرە رەنگی. ئێمە نیشانی دەدەین ئەو بانگەشانە پڕوپوچن کە بۆ لەکەدارکردنی ئایینی ئیسلامی دەکرێن".