Mohammed Baqi Hussein
20 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 21 ئادار 2016
ئاسایشی توركیا له‌سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا كه‌وتنه حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه بۆ ده‌ستگیكردنی سێ تیرۆرست كه ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه ئه‌ندامی داعشن و به‌نیازی ئه‌نجامدانی كرده‌ی تیرۆرستین.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانه‌وه وه‌رگیراون، یه‌كه‌كانی ئاسایش و هه‌واڵگری خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه بۆ دهستگیركرنی سێ ئه‌ندامی داعش.
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه له‌ئارادایه سێ تیرۆرسته‌كه فه‌رمانی ئه‌نجامدانی كرده‌ی تیرۆرستییان پێدراوه.
تیرۆرسته‌كان به ناوه‌كانی حاجی عه‌لی دورماز، یونوس دورماز و ساڤاش یڵدز ناسنامه‌ی ساخته‌یان پێیه و وێنه‌كانیان له راگه‌یاندنه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه.