Sarp Özer,1 23
04 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 05 حوزەیران 2019
هه‌كاری – AA
وه‌زیری به‌رگری توركیا، خولوسی ئاكار دوا به‌ربانگی ره‌مه‌زانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانده باڵاكانی سوپای توركیا له خاڵی سفر له سه‌ر سنووری توركیا و عێراق له‌گه‌ڵ سه‌ربازان كرده‌وه.
ئاكار و فه‌رمانده‌كان كه شه‌و له شوێنی كۆمیته‌ی تاكتیكی مانه‌وه كه ئۆپه‌راسیۆنی چنگی تیادا به‌ڕێوه ده‌برێت نوێژی جه‌ژنیشیان له‌گه‌ڵ سه‌ربازان ئه‌نجام دا.
خولوسی ئاكار ئاماژه‌ی به‌وه دا كه كه‌س مافی ئه‌وه‌ی نییه قسه‌ی بێ‌مانا له سه‌ر جه‌نه‌ڕاڵه‌كان بكات له كاتێكدا شه‌و رۆژیان خستۆته سه‌ر یه‌ك و به چاوپۆشین له سه‌ختییه‌كانی شوێنه‌كان چاودێری چالاكییه‌كان ده‌كه‌ن و پلانیان بۆ داده‌نێن و فه‌رمانده‌ییان ده‌كه‌ن و گوتی: "ئه‌وانه ده‌رس داده‌درێن و فێر ده‌كرێن و ده‌درێنه دادگا".
شه‌وی رابردوو ئاكار له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپا، یه‌شار گوله‌ر، فه‌رمانده‌ی هێزه وشكانییه‌كان، ئومیت دوندار، فه‌رمانده‌ی هێزه ده‌ریاییه‌كان، عهدندان ئۆزباڵ و فه‌رمانده‌ی هێزه ئاسمانییه‌كان، حه‌سه‌ن كوچوكاكیوز چوونه یوكسهكئۆڤا.
ئاكار به سه‌رنج خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی چنگ له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی توركیا به‌رده‌وامه گوتی: "له‌م هه‌فته‌یه‌ی دواییدا ٢٥ تیرۆریستی له باكووری عێراق و ١١ تیرۆریست له ناو وڵات له چالاكی خراون. به‌مجۆره له ٢٧ی ئایاره‌وه تاكو ئێستا ٦٤ تیرۆریست له چالاكی خراون".