İlkay Güder
09 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 10 ئادار 2018
ئه‌نقه‌ره- AA
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "ئایینمان ئیسلام و پهڕتووكمان قورئانی پیرۆزه، كه به فه‌رمانی خوای گه‌وره‌مان تا رۆژی قیامه‌ت به‌ركاره".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له ناوه‌ندی گشتیی پارته‌كه‌ی له میانی كردنه‌وه‌ی "ئه‌كادیمیای سیاسه‌تی قۆناغی ١٨ی ئاك پارتی" گوتارێكی پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند: "ئایینمان ئیسلام و پهڕتووكمان قورئانی پیرۆزه، كه به فه‌رمانی خوای گه‌وره‌مان تا رۆژی قیامه‌ت به‌ركاره. ئه‌و حوكمانه‌ی كه خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا به روونی به ئێمه‌ی فه‌رمووه، واته ده‌قه‌كان هه‌رگیز نه‌گۆڕاون و ناگۆڕێن".
ئەردۆغان گوتی: "نكۆڵی كردن له گۆڕانكاری خۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنه. به دڵنیاییه‌وه رێسا و پره‌نسیپ هه‌ن كه هه‌رگیز ناگۆڕێن بۆ نموونه ئیسلام دوا ئایینه ئه‌مه راستییه‌كه هه‌رگیز ناگۆڕێت و كه‌س ناتوانێت ئه‌مه بگۆڕێت".
گوتیشی: "پێغه‌مبه‌رمان ده‌فه‌رموێت 'ئاسانكاری بكه‌ن، قورسی مه‌كه‌ن، موژه بده‌ن، مه‌بنه هۆی نه‌فره‌ت لێ‌كردن'. له كاتێكدا فه‌رمانه ره‌هاكانی خوای باڵاده‌ست كه له رێگای قورئانی پیرۆزه‌وه پێمان گه‌یشتووه و سوننه‌ته‌كانی پێغه‌مبه‌ر له‌به‌رچاومانن هه‌ڵه‌یه مێشكی خۆت تێك بده‌ی به قسه‌كانی كه‌سانێك كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به راستییه‌وه نییه. كه‌س مافی ئه‌وه‌ی نییه ئه‌و شتانه‌مان به ناوی ئایینه‌كه‌مانه‌وه پێ بفرۆشێته‌وه".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان راشیگه‌یاند: "ئه‌و زیاده‌ڕه‌ویی و كهمڕهوییهی كه له وڵاته‌كه‌ماندا زۆر نموونه‌ی ده‌بینین، كارێك ده‌كات کە سه‌ر له هاووڵاتییان بشێوێنێت گوێ له كێ بگرن. مافی قسه‌كردن له‌وباره‌یه‌وه هی من نییه. من سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی كاروباری ئایینی نییم، من سهركۆمارم، به‌ڵام وه‌ك سهركۆمار، وه‌ك موسڵمان، وه‌ك مرۆڤێك كه لێپرسراوێتیی هه‌یه، ئارامگرییمان به‌رامبه‌ر ئه‌و لاوازییه كه خراوه‌ته سه‌ر ئایینه‌كه‌مان، نییه. ناچارین لێره‌دا ئه‌وه‌ی كه ده‌یزانین و ئه‌وه‌ی كه باوه‌ڕمان پێیه‌تی بیڵێین. هیوادارم كه دامه‌زراوه‌ی باڵای ئایینیمان، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی كاروباری ئایینیمان، ئه‌م بواره به به‌تاڵی جێنه‌هێڵن. ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌م بواره بۆ ئه‌م جۆره مرۆڤانه جێبهێڵرێت و ئه‌مانه قسه بكه‌ن، ئه‌م لاوازییانه دێنه ئاراوه".
ئەردۆغان گوتی: "هاوشێوه‌ی رابردوو موسڵمانان به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام گه‌شه به‌خۆیان ده‌ده‌ن. ئه‌وه‌ی موجتههیدهكانمان له مێژوودا ئه‌نجامیان داوه هه‌ر ئه‌مه بووه. ناكرێت په‌یوه‌ندی مرۆڤه‌كان كه گهیشووەته خاڵێك بووه‌ته هۆی ره‌خساندنی ده‌رفه‌ته‌كانی ته‌كنه‌لۆژیا، په‌یوه‌ندی و شارسازی له رۆژی ئه‌مڕۆماندا ناكرێت به هیچی دانه‌نێین. هه‌ڵوێستێكی له‌مجۆره دژی بنەماکانی یاسایە".
سەرکۆماری تورکیا له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتونه‌وه دوا و گوتی: "لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون تاکو ئێستا سێ هەزار و ١٧١ تیرۆریست لە چالاکی خراون".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "لە ئێستادا عەفرین گەمارۆ دراوە. بە پشتیوانی خوا لە هەرکاتێک بێت دەچێنە نێو ناوەندی عەفرین. ئه‌و رووبهرهمان كرده ناوچه‌یه‌كی ئارام كه ده‌كه‌وێته سه‌ر ٨١٥ كیلۆمه‌تر چوارگۆشه".
گوتیشی: "به‌دڵنیاییه‌وه به‌مه‌به‌ستی داگیركردن نه‌چووینه‌ته ئه‌وێ (عەفرین). خوا یار بێت ته‌نها ده‌مانه‌وێت له‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت داگیری بكه‌ن و له‌و رێكخراوه تیرۆریستیانه پاكی بكه‌ینه‌وه و راده‌ستی خاوه‌نه ره‌سه‌نه‌كانی بكه‌ینه‌وه".
ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ له عه‌فرینین. سبه‌ی ده‌چینه منبج. دوو سبه‌یش رۆژهه‌ڵاتی فوڕات تا سنووری عێراق له تیرۆریستیان پاک ده‌كه‌ینه‌وه".
گوتیشی: "(رووبه‌ری) ته‌واوی ناوچه‌كه دوو هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه. به هه‌مان شێوه‌ی جه‌ڕابلوس كه له‌و ناوچه‌یه‌ش دوو هه‌زار كیلۆمه‌تر له ژێر كۆنتڕۆڵماندایه. له‌وێش له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا دوو هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌ین و ئاسایشی ئه‌وێ ده‌پارێزین، خوا یار بێت خوشك و برا عهفرینییهكانمان ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵ و زێدی خۆیان".
ئەردۆغان لە درێژەدا گوتی: "هه‌روه‌ك چۆن بۆ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون مۆڵه‌تمان له هیچ كه‌سێك وه‌رنه‌گرت، بۆ كۆتایی پێهێنانیشی مل بۆ فشاری كه‌س ناده‌ین".
سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سه‌باره‌ت به ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی خۆرئاوا دوا و گوتی: "ئه‌مانه له جه‌زائیر ٥ ملیۆن مرۆڤیان كوشت. ئه‌م رۆژئاوایه .. له روانداش كوشتیان، له لیبیاش كوشتیان. سه‌رجه‌م ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییانه ئه‌مانه كردیان. ده‌زانن هه‌موو كاری ئه‌مان چییه، چاوی ئه‌مانه ئه‌ڵماس ده‌بینێت، ئاڵتوون ده‌بینێت، نه‌وت ده‌بینێت. چاوی ئه‌مانه مرۆڤ نابینێت".