Hemn Osman
22 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 23 کانوونی یەکەم 2015
له میانه‌ی گوتارێكیدا كه له پێشوازی ئه‌ندامانی رێكخراوی دۆستانی ئیستانبوڵدا پێشكه‌شی كرد، سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، ره‌خنه‌ی له پێكهاته‌ی هاوته‌ریب (رێكخراوی فه‌تحوڵڵا گیوله‌ن) گرت به رابه‌رایه‌تی فه‌تحوڵڵا گیوله‌ن و گوتی: "ئه‌وانه‌ی دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به هه‌ڵایه‌كی گه‌وره و بێ په‌روایانه هێرشیان كرده‌سه‌ر، سه‌ربه‌خۆیی توركیا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان، له ئێستا له به‌رده‌م یاسادا لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت. ئه‌و كۆته‌ڵه خۆبه‌زلزانانه‌ی رۆژانێ بوختانیان بۆ هه‌ڵده‌به‌ستین و له‌سه‌ر نه‌خشه شوێنیان دیاری ده‌كرد و ده‌یان گوت بۆ مالیزیا بۆ سوودان هه‌ڵدێت، ئه‌مڕۆ خۆیان كونێك ده‌گه‌ڕێن بۆی هه‌ڵبێن به‌ڵام ئێمه لێره‌ین".
سەركۆماری توركیا ئەردۆغان باسی له رێكاره‌کانی یاساییه كرد به‌رامبه‌ر پێكهاته‌ی هاوته‌ریب و گوتی : "هەموو رێوشوێنەكانی یاساییمان لە دەرەوە و ناوەوەی وڵات گرتووەتەبەر بۆ ئەوەی سەركردەی چەتەكان لە پێنسیلڤانیا و كاربەدەستانی باڵای رێكخراوەكە بهێنینەوە بۆ توركیا. چۆن ئەو كەسانەمان رادەستی دادگە كرد كە لە نووسینگەی سەرۆكایەتی وەزیران ئامێری سیخوڕییان دانابوو، لە كوڵانەكانیاندا خۆیان شاردبۆوە، ئیشەڵڵا سەرۆكی چەتەكان و كەسە قاچاغەكانی دیكەش دەهێنینەوە و رادەستی دادگەیان دەكەین. بۆ كوێ رادەكەن با رابكەن. تەنانەت ئەگەر بۆ فەززانیش (ئەوپەڕی جیهان) رابكەن ئەوە كەس ناتوانێت لە دانەوەی باجی ئەو كارانەی ئەنجامیان داوە، رزگاریان بكات".
ئه‌ردۆغان، له درێژه‌ی گوتاره‌كه‌یدا رایگه‌یاند: "ئەو كەسانەی لە رێگەی ئەندامەكانیانەوە لە سیستمی دادوەریدا بە سیفەتی 'سەرۆكوەزیرانی ئەو سەردەمە' بەناو سكڵانامەیان لەدژی خودی ئێمە ئامادە كردبوو، ئەوانەی لەبەردەم دادگەدا راگەیەنراوی چەتەییان بڵاو دەكردەوە، ئەوانەی هەڕەشەیان دەكرد و دەیانگوت 'من یەكەم كەس دەبم كە كەلەپچەكە دەكەمە دەستی'، ئەوەتا خۆیان بەرەوڕووی هەمان دەرەنجام بوونەتەوە. ئەو كەسانەی گوێیان لە تەلەفۆنی پارێزگاریكراو لە سیخوڕیكردن كە هی دەوڵەت بوو دەگرت، ئەوانەی كە بارهەڵگرەكانی میتیان راگرت كە هاوكاری بۆ توركمانەكانی بایربوجاك دەبرد، ئەوانەی كە لە بوختان هەڵبەستن، ناپاكی و داردەستیدا سنوور ناناسن، ئەوەتا ئەمڕۆ باجی یەک بەیەکی ئەو كردەوانەیان دەدەن كە ئەنجامیان داوە. ئەو پرۆسە یاسایی و ئیدارییانەی ماوەی دوو ساڵە بەردەوامن، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە وردەکان ئەوە دەرکەوتووە کە ئەم تۆڕە سەرگەرمی چ ناپاکییەکن، پەیوەندییە تاریکەکانیان یەک بەیەک ئاشکرا دەبن. دەڵێن چی، دەڵێن 'پارووی حەراممان نەخواردووە' نمایش دەکەن. هەر لە دزینی پرسیاری تاقیکردنەوەکانەوە تا گەندەڵی، هەر لە پێشکەشکردنی پارەی هاوکارییەکان بە لۆبییەکانی کە دژایەتی تورکیا دەکەن تاوەکو بینە قاقایان لە حەرامدایە. هەموو ئەو پارانەی کە لەکانەکانی ئاڵتوندا دەستیان دەکەوت، ئۆپەراسیۆنەکانی سپیکردنەوەی پارەکانیان، هەموویان ئێستا ئاشکرا دەبن. ئەوانەشی کە ئەمانەیان وەک مەقاش بەکار دەهێنا و رەژوەکانیان بەدەستیانەوە بوو، ئەوانیش لە بەرامبەر ئەم بێ تواناییانەدا بەجێیان هێشتوون".