İzzet Taşkıran
16 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 17 کانوونی دووەم 2022
ئیستانبوڵ – AA
ئانادۆڵوژێت كه بڕاندی سه‌ركه‌وتووی هێڵه ئاسمانییه‌كانی توركیایه له ٢٤ی ئه‌م مانگه‌وه گه‌شته ئاسمانییه‌كانی له‌نێوان عه‌نتاب و هه‌ولێر ده‌ست پێ ده‌كات.
راوێژكارێتی میدیایی هێڵە ئاسمانییه‌كانی توركیا رایگه‌یاند له ٢٤ی كانوونی دووه‌مه‌وه هه‌فته‌ی دوو رۆژ (دووشه‌ممه و پێنجشه‌ممه) گه‌شتی ئاسمانی له‌نێوان عه‌نتاب و هه‌ولێر ده‌ست پێ ده‌كه‌ن.
كاتی ئه‌نجامدانی گه‌شته‌كان له فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌نتاب كاتژمێر ١١:٢٥ و له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر كاتژمێر ١٣:٤٥ ده‌بن.
هه‌ولێر كه مێژووه‌كه‌ی بۆ هه‌زاره‌ی شه‌شه‌می پێش زایین ده‌گه‌ڕێته‌وه و قه‌ڵاكه‌ی خراوه‌ته لیستی میراتی جیهانیی یونیسكۆ و ته‌لارسازییه‌كی ناوازه‌ی هه‌یه، ساڵانه پێشوازی ده‌كات له گه‌شتیارانی بیانی و ناوخۆیی.