Mahmut Nabi,Sarmand Hameed
15 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 15 کانوونی دووەم 2022
ئیستانبوڵ - AA
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار رایگەیاند، وڵاتەکەی سەرکەوتوو بووە لە سەرجەم ئەو ئەرکانەی کە ناتۆ پێی سپاردووە.
خولوسی ئاکار بەیاوەری سەرۆکی ئەرکانی سوپا، یاشار گولەر و هەرسێ فەرماندەی هێزەکانی وشایی، دەریایی و ئاسمانیی، سەردانی فەیلەقی سێیان کرد لە ئیستانبوڵ کە ئەرکی فەیلەقی ناتۆ - تورکیا (NRDC-T) بۆ ساڵی ٢٠٢١ جێبەجێ دەکات.
وەزیری بەرگریی تورکیا ئاماژەی بەوە کرد کە لە ماوەی نێوان ساڵانی ٢٠٠٩ و ٢٠١١ فەرماندەی ئەو ئەو هێزە بووە و پیرۆزبایی لە فەیلەقەکە،کرد بەبۆنەی بەسەرکەوتوویی راپەڕاندنی ئەرکەکەی لە ساڵی ٢٠٢١دا.
خولوسی ئاکار راشیگەیاند "ناتۆ بنەمای ئاسایش بوو لە ئەورووپا لە دوای جەنگی دووەمی جیهانیی" و ئاماژەی بەوەشکرد کە تورکیا لەمساڵدا یادی ٧٠ ساڵەی چوونە نێو ناتۆ دەکاتەوە.
وەزیری بەرگریی تورکیا سەرنجی خستەسەر ئەوەی کە وڵاتەکەی لە ساڵی ١٩٥٢ـەوە سەرجەم ئەو ئەرکانەی جێبەجێ کردووە کە ناتو پێی راسپاردووە.
خولوسی ئاکار راشیگەیاند، ناۆتۆ باشترین هاوپەیمانی بەرگریی بووە لە مێژوودا.