Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein
29 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 30 کانوونی یەکەم 2016
ئەنقەرە - AA
وهزارهتی دهرهوهی توركیا:
- "لایهنه شهڕكهرهكان له سووریا، گهیشتوون به رێككهوتنێك بۆ راگهیاندنی ئاگربهست له سهرتاسهری ئهو وڵاتهدا كه لە ٣٠ی كانوونی یهكهم، دهچێته بواری جێبهجێكردنهوه".
- "ئهو گرووپانهی لهلایهن ئهنجوومهنی ئاسایشی نێودهوڵهتییهوه به رێكخراوی تیرۆریستیی ناسێنراون دهكهونه دهرهوهی ئهو رێككهوتنه. ئهوهش خراوهتهڕوو كه توركیا و رووسیا به سیفهتی دەستەبەر پشتیوانی له رێككهوتنهكه دهكهن".
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، ئاماژەی بەوە کرد کە لایەنە شەڕکەرەکان لە سووریا، گەیشتوون بە رێککەوتنێک بۆ راگەیاندنی ئاگربەست لە سەرتاسەری ئەو وڵاتەدا، کە ٣٠ی کانوونی یەکەم، کاتژمێر٠٠.٠٠ دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.
لە راگەیەنراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە ماوەیەکی زۆرە ھەوڵ و تەقەلایەکی زۆر دەدەن بەمەبەستی دەستپێکردنی گفتوگۆکانی نێوان رژێم و ئۆپۆزسیۆن بۆ دۆزینەوەی چارەسەری سیاسیی، کۆتاییھێنان بە توندوتیژی و گەیاندنی ھاوکاریی مرۆیی بە ناوچەکان.
لە راگەیەنراوەکەدا باس لەوە کراوە کە لە ئەنجامی ئەو ھەوڵانەدا لایەنە شەڕکەرەکان لە سووریا گەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ راگەیاندنی ئاگربەستی سەرتاسەری لە ٣٠ی کانوونی یەکەمدا، کاتژمێر ٠٠:٠٠، ھاوکات ئاماژە بەوە کراوە کە بەخۆشحاڵیەوە پێشوازی لەو پێشھاتە دەکەن.
ھەروەھا لە راگەیەنراوەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە ئەو گرووپانەی لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییەوە بە رێکخراوی تیرۆریستیی ناسێنراون دەکەونە دەرەوەی ئەو رێککەوتنە. ئەوەیش خراوەتەڕوو کە تورکیا و رووسیا بە سیفەتی دەستەبەر پشتیوانی لە رێککەوتنەکە دەکەن.
لە راگەیەنراوەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە لایەنەکان بەڵێنیان داوە ھێرشە چەکداریەکان رابگرن بە ھێرشی ئاسمانییشەوە، ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیان دژبە یەکتری بەرفراوان نەکەن، ھەروەھا لە راگەیەنراوەکەدا ھاتووە: "گرنگە ھەموو لایەنەکان پابەند بن بەم ئاگربەستەوە. تورکیا و رووسیا پێکەوە پشتیوانیی بەھێزی لێدەکەن و چاودێریی دەکەن. بێگومان پشتیوانیی ئەو وڵاتانەی کاریگەرییان لەسەر گرووپە شەڕکەرەکانی سووریادا ھەیە بۆ ئاگربەستەکە، گرنگیی زۆری ھەیە. وڵاتەکەمان لە گواستنەوەی خەڵکی حەلەب لە چەند رۆژی رابردوو و دەستەبەرکردنی ئاگربەستیشدا لە سووریا، رۆڵی گرنگی گێڕاوە. تورکیا لەسەر بنەمای بەیاننامەکەی جنێڤ و بڕیاری ژمارە ٢٢٥٤ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان و بەئومێدی ئەوەی رژێم و ئۆپۆزسیۆن لەژێر چاودێریی وڵاتە کاریگەرەکانی ناوچەکە و نەتەوەیەکگرتووەکاندا لەماوەی داھاتوودا لە ئەستانا، قۆناغی دانوستانی سیاسی دەستپێبکەنەوە و ھەنگاوی گرنگ بنێن، بەردەوام دەبێت لەھەوڵەکانی".