Adem Demir,Uğur Samet Avcı,Hemın Othman Mohammed
25 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 25 تشرینی یەکەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه به‌رده‌وامن له‌سه‌ر كوژاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره‌ی له كارگه‌یه‌كی پالێت-دا له شارۆچكه‌ی ئه‌سه‌نیورت سەربە پارێزگای ئیستانبوڵ كه‌وتووه‌ته‌وه و ته‌شه‌نه‌ی كردووه بۆ دوو شوێنكاری دیكه.
به‌پێی زانیاری ده‌ستكه‌وتوو، به هۆكارێك كه هێشتا دیار نییه له شارۆچکەی ئه‌سه‌نیورت ئاگر له‌ناو كارگه‌یه‌كی بالێت-دا كه‌وتووه‌ته‌وه. دوای ئاگاداركردنه‌وه‌یان ژماره‌یه‌كی زۆر له تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه.

ئاگره‌كه له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند و دوو كارگه‌ی دیكه‌ی ته‌نیشت ئه‌و كارگه‌یه‌ی گرته‌وه كه ئاگره‌كه‌ی تێدا كه‌وتووه‌ته‌وه.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له لایه‌ن شاره‌وانی ئیستانبوڵه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه له ناوچه‌ی ئاكچابورگازی ئه‌سه‌نیورت له‌سه‌ر رووبه‌رێكی كراوه كه نزیكه‌ی چوار هه‌زار مه‌تر چوارگۆشه ده‌بێت ئاگر كه‌وتووه‌ته‌وه.

له روونكردنه‌وه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه ئاگره‌كه ته‌شه‌نه‌ی كردووه بۆ دوو شوێنكاری دیكه‌ش كه سێ نهۆمی و چوار نهۆمین. تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ش سه‌رقاڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ن.