Zana Natık Kerem
25 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 26 تشرینی یەکەم 2018
مێرسین ــ AA
لە ناوچەیەکی شوێنەواری لە سنووری پارێزگای مێرسین، مۆرێک کە مێژوویەکەی بۆ نزیکەی شەش ھەزار ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، دۆزرایەوە.
مۆرەکە لە میانی کارەکانی کنە و پشکنین کە تیمێک لە ناوچەی یوموکتەپە تویوگو لە پارێزگای مێرسین ئەنجامی دەدات، دۆزراوەتەوە.

لە بارەی مێژوویی مۆرکە، سەرۆکی تیمی کنە و پشکنینی شوێنەواری لە ناوچەکە، پرۆفیسۆر ئیزەبێلا جانیوا بە ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگەیاند، مۆرەکە شێوازی ئەندازەیی لەسەرە و پێشبینی دەکرێت، مۆرەکە شەش لە ھەزاری شەشەمی پ.ز تا سەدەی هەشتەمی پ.ز بەکارھێنرابێت.
ئیزەبێلا جانیوا باسی لەوەشکرد، تیمەکەیان کە لە ٢٥ کەس پێکھاتووە، هەروەها سەرە تیرێک کە لە بەردی گڕکانی و بەردی بەنرخ دروستکراوە دۆزیوەتەوە.

ناوبراو پێیوایە، ئەو بەردانە بۆ ژماردن بەکارھێنراون نەوەک وەک چەک، بەو پێیەی دانیشتوانی ناوچەکە ئەو کاتە خەریکی کاری بازرگانی بوون و بە ھۆی ئەوەی نەخوێندەوار بوون، بۆیە پەنایان بردووەتە بەر ئەو شێوازە.
کارەکانی ئەو تیمە دوو مانگ و ١٥ رۆژە لە ناوچەکە درێژەی ھەیە کە زانیاری گرنگیان لە بارەی مێژووی ناوچەکە بەدەستخستووە.