Yusuf Aydın Deniz,Muhammet Ali Kemal
28 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 28 کانوونی یەکەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان روونكردنه‌وه‌ی دایه رۆژنامه‌وانان و سه‌باره‌ت به دوایین پێشهاته‌كانی منبج قسه‌ی كرد.
له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی منبجه‌وه، ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "ده‌زانین سووریا له كرده‌یه‌كی ده‌روونیدایه ده‌ژی. هه‌موو ئامانجێكمان له‌وه ئه‌وه‌یه له‌وێ یەپەگە په‌ندێكی پێویست وه‌ربگرێت. له‌مباره‌یه‌یشه‌وه به ته‌واوی مكوڕین".
راشیگه‌یاند: "سبه‌ی به‌یانی شاندهكهم ده‌چنه مۆسكۆ. وه‌ك تیمێكی چواری به سه‌رپه‌رشتی وه‌زیری ده‌ره‌وه و به به‌شداری وه‌زیری به‌رگری و سه‌رۆكی هه‌واڵگری و هه‌روه‌ها نوێنه‌ری تایبه‌تی من و باڵیۆز ده‌چنه ئه‌وێ و له‌وێ به تێروته‌سه‌لی تاوتوێی بابهتهكان ده‌كه‌ن. ئێمه دژی دابه‌شبوونی سووریاین. ئامانجمان ئه‌وه‌یه رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان له‌وێ بچنه ده‌ره‌وه. كه رێكخراوه‌كان چوونه ده‌ره‌وه، ئێمه‌ش هیچ كارێك نامێنێت ئه‌نجامی بده‌ین".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "له‌گه‌ڵ به‌ڕێز پوتیندا به ته‌له‌فۆن و ره‌نگه سه‌ردانی مۆسكۆ یان سۆچی بكه‌م. پێویست ده‌كات ئێمه زۆر به جددیی ئه‌مانه (بابه‌تی سووریا) تاوتوێ بكه‌ین".
له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی پاكستان سه‌باره‌ت به ناساندنی فه‌تۆ وه‌ك رێكخراوی تیرۆریستیی، ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند:
"واته ئه‌وانیش گوزارشتیان له‌وه‌كرد كه فه‌تۆ رێكخراوێكی تیرۆریستییه. قۆناغی دوای ئه‌مه، راده‌ستی ئه‌و شوێنانه‌یه كه داخراون به وهقفهكهمان. ئێستا ئه‌وه ده‌ستپێده‌كات. دیسان هاوكات له ئازه‌ربایجانه‌وه ژماره‌یه‌ك پێشهاتی ئه‌رێنی هه‌ن. ره‌نگه ئه‌م ئێواره‌یه یان سبه‌ینێ، مژده‌ی په‌یوه‌ست به‌و بابه‌ته له‌لایه‌ن ئه‌وانیشه‌وه بده‌ین".
سه‌باره‌ت به داواكاریی چاوپێكه‌وتن له‌لایه‌ن ئیمامئۆغڵوه‌وه، ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "ده‌رگای من به‌ڕووی هه‌موواندا كراوه‌یه، به‌ڵام ئایا ده‌توانێت مۆڵه‌ت له كاك كه‌مال وه‌ربگرێت، ئه‌وه نازانم".
گوتیشی: "ئامانجمان ئه‌وه‌یه خوا یار بێت به‌یانی له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی ناوی كاندیدانمان بۆ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی گه‌وره‌شاره‌كان ناوی كاندیدانی سه‌رۆك شاره‌وانی بۆ شارۆچكه‌كانیش رابگه‌یه‌نین".