Ali Kemal Akan
04 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 05 تشرینی یەکەم 2022
ئه‌نقه‌ره-AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌رچی له رووكه‌شدا وا دیاربێت كه جیاوازن، به‌ڵام فه‌تۆ هیچ جیاوازییه‌كی له داعش نییه. یه‌كیان دووانه‌ی رۆحیی ئه‌وی تریانه".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له ناوه‌ندی زانكۆی حاجی بایرام وه‌لی ئه‌نقه‌ره بۆ كولتوور و كۆنگره، له پرۆگرامی كردنه‌وه‌ی هه‌فته‌ی مه‌ولوددا به‌شداریی كرد و گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
له‌میانی گوتاره‌كه‌یدا ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "له هاوكارییكردنی سته‌ملێكراواندا له جیهاندا ژماره یه‌كین. ئه‌مریكا و خۆرئاوا نیین، ئێمه‌ین ژماره یه‌كین".
هه‌روه‌ها گوتی: "كاتێك ده‌گوترێت توركیا، وڵاتێك دێته ئه‌قڵه‌وه كه له‌پاڵ ئابووریی، به‌رگریی، توانای سه‌ربازییدا، به ویژدان و هه‌ڵوێستی مهبدهئییانهی له‌باره‌ی قه‌یرانه مرۆییه‌كان، ده‌ركه‌وتووه".
سه‌ركۆماری توركیا له‌باره‌ی هاوشێوه‌یی فه‌تۆ و داعش دوا و رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌رچی له رووكه‌شدا وا دیاربێت كه جیاوازن، به‌ڵام فه‌تۆ هیچ جیاوازییه‌كی له داعش نییه. یه‌كیان دووانه‌ی رۆحیی ئه‌وی تریانه".
دواتر باسی یۆنانی كرد و رایگه‌یاند: "سه‌رۆكوه‌زیرانی یۆنان داوای هاوكاریی له ئەمریکا ده‌كات. دژی چی؟ دژی توركیا. چی ده‌كه‌یت بیكه، ئێمه چی پێویست بكات، هه‌میشه ده‌یكه‌ین، ئاماده‌ین بیكه‌ین".