Zehra Melek Çat,Çiğdem Alyanak,Muhammet Ali Kemal
30 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 30 نیسان 2018
ئیستانبوڵ- AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌ر له به‌ڕێكه‌وتنی به‌ره‌و ئۆزبه‌كستان، له‌سه‌ر بانگهێشتی سه‌ركۆماری ئه‌و وڵاته، شه‌وكه‌ت میرزییۆێڤ له میوانخانه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی سازكرد و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی رۆژنامه‌وانانی په‌یوه‌ست به بابه‌ته‌كانی رۆژه‌ڤ دایه‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانێكدا له‌باره‌ی لێدوانه‌كانی یانزه‌هه‌مین سه‌ركۆماری توركیا، عه‌بدوڵڵا گول سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٤ی حوزه‌یران، ئه‌ردۆغان گوتی: "من له‌سه‌ر ئیزنتان، له‌مباره‌یه‌وه هیچ ناڵێم. به‌ڕێز گول له‌مباره‌یه‌وه دوا. ته‌نها سوپاستان ده‌كه‌م. گۆڕه‌پانی هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌موو كه‌س واڵایه و له‌مباره‌یه‌یشه‌وه هیوادارم پارته سیاسییه‌كان چی زووه به‌ربژێره‌كانیان دیاری بكه‌ن تاكو به‌مجۆره ئێمه‌ش هه‌نگاوی زۆر گرنگ بنێین بۆ بانگه‌شه‌كانمان".