Hatice Şenses Kurukız
08 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 09 کانوونی دووەم 2020
ئیستانبوڵ- AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین لە ئیستانبوڵ کۆبوونەوە.
ئه‌ردۆغان و پوتین دوای کۆبوونەوەکە راگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه و تیایدا داوای ئاگربه‌ست له لایه‌نه‌كانی لیبیا ده‌كه‌ن.
له راگه‌یه‌نراوه هاوبه‌شه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان و پوتیندا، باسی سووریا كراوه و تیایدا هاتووه: "جه‌خت له پابه‌ندیی خۆمان به پاراستنی سه‌روه‌ریی، سه‌ربه‌خۆیی و یه‌كێتیی سیاسیی سووریا و یه‌كپارچه‌یی خاكه‌كه‌ی، ده‌كه‌ینه‌وه".
له‌باره‌ی ئیدلبیشهوه هاتووه: "ئارامى ئيدلب، جەخت لەسەر جێبەجێكردنى سەرجەم بەندەكانى رێككەوتنەكانى پەيوەست بە ئيدلب دەكەينەوە".
ئه‌ردۆغان و پوتین رایانگه‌یاندووه: "جەخت لەسەر پێويستى زیادکردنی هاوکاریی مرۆیی بۆ هەموو سوورييەكان دەکەینەوە بێ جياوازیى و بە سياسيیكردن و مەرجى پێشوەخت".
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا-ئێران، له راگه‌یه‌نراوه هاوبه‌شه‌كه‌دا هاتووه: "به قووڵیی نیگه‌رانین له هه‌ڵكشانی گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران و ره‌نگدانه‌وه نه‌رێنییه‌كانی له عێراق. داواكارين لە سەرجەم لايەنەكان دانبەخۆدابگرن و ئارامبنەوە و رێگە بۆ چارەسەرە ديپلۆماتييەكان بكەنەوە".
راگه‌یه‌نراوی هاوبه‌شی ئه‌ردۆغان-پوتین تیشكی خستووه‌ته سه‌ر دۆخی لیبیا و تیایدا هاتووه: "جه‌خت له پابه‌ندیی پته‌ومان به سه‌روه‌ریی، سه‌ربه‌خۆیی، یه‌كپارچه‌یی خاك و یه‌كێتیی نیشتمانیی لیبیا ده‌كه‌ینه‌وه. پشتگيریى هەوڵەكانى بەرلين دەكەين، ئەوە وەبيردەهێنينەوە كە ئەم هەوڵانە بە ئەنجامى ئەرێنى دەبێت لە كاتى پابەندبوونى ليبييەكان و دراوسێكانیان".