Yusuf Aydın Deniz
26 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 26 ئادار 2018
ئه‌نقه‌ره- AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌ر له به‌ڕێكه‌وتنی بۆ بولگاریا له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌تاتورك ژماره‌یه‌ك روونكردنه‌وه‌ی دا.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتی: "له سه‌ردانه‌كه‌ی تیله‌رسندا بۆ توركیا كه قسه‌مان له‌گه‌ڵ كرد ئه‌و به پێشنیازی ئه‌وه‌ی پێكه‌وه ده‌سته‌به‌ری ئاسایشی منبج بكه‌ین، هاتبوو كه ئه‌و ده‌ڵێت 'ئاسایشی پێكه‌وه ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین' چی لێ تێده‌گه‌ین؟ ئێمه نیازی چوونه ئه‌و ناوچانه‌مان نییه، له‌وێ ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییانه ده‌رده‌كه‌ین و ئاسایشی ئه‌و شوێنانه پێكه‌وه له لایه‌ن ئه‌مریكا-توركیاوه ده‌سته‌به‌ربكرێت. ئه‌و خاڵه‌ی كه ئێمه ئێستا تێیداین، ئه‌مه‌یه. له ئێستادا باسی كۆبوونه‌وه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ تیله‌رسن ده‌كه‌م و به دڵنیاییه‌وه پێموایه كه ئه‌مه پێشنیاز و بیرۆكه‌ی ئه‌مریكایه، به‌ڵام بیركردنه‌وه‌ی ئێمه له‌وباره‌یه‌وه روون و ئاشكرایه. ئێمه ده‌ڵێین چی سه‌باره‌ت به منبج. وه‌ك توركیا ئێمه به دڵنیاییه‌وه ناتوانین وه‌ك هێزێکی داگیركا‌ر له‌وێ بین. كێ خاوه‌نی ئه‌وناوچانه‌یه، ئێمه ناوچه‌كان راده‌ستی خاوه‌نه‌كانیان بكه‌ینه‌وه و له‌وباره‌یه‌وه هاوكاربین".
سهركۆمار ئه‌ردۆغان هەروەها گوتیی: "ئامانجمان بۆ بوونه ئه‌ندامی ستراتیجیی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به‌رده‌وامه. بێگومان رێگه‌ناده‌ین هێزه جیهانییه‌كان كه باش نیازیان شاره‌زاین، رێگربن له به‌ئه‌ندامبوونی توركیا له یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا كه مافی خۆیه‌تی. به شێوازێكی گونجاو له‌گه‌ڵ پێگه و هێز و رۆڵی وڵاته‌كه‌مان له ناوچه‌كه و جیهاندا، به‌رده‌وام ده‌بین له دیداره‌كانمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا. هیوادارم لووتكه‌ی ڤارنا رۆڵی ئه‌رێنی له چاره‌سه‌ركرنی كێشه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و كێشه ناوچه‌ییه‌كاندا هه‌بێت".
سه‌ركۆماری توركیا راشیگه‌یاند "له لووتكه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا پێشهاته‌كانی ئه‌و بابه‌تانه‌ی پێشتریش له‌سه‌ری رێككه‌وتووین، تاوتوێ ده‌كه‌ین. سه‌رله‌نوێ چاوه‌ڕوانیی وڵاته‌كه‌مان له‌باره‌ی ئه‌و رێگرییه سیاسی و ده‌ستكردانه‌ی دێنه به‌رده‌ممان له قۆناغه‌كه‌دا، به سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا راده‌گه‌یه‌نین".
سه‌ركۆماری توركیا له‌باره‌ی شنگاله‌وه دوا و ئاشكرای كرد كه ئه‌مڕۆ كاربه‌ده‌ستێك له‌وباره‌یه‌وه له عێراقه‌وه سه‌ردانی توركیا ده‌كات.