Mustafa Hatipoğlu
23 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 23 مای,س 2023
ئیستانبوڵ-AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "سوپاستان ده‌كه‌م بۆ پشتیوانییتان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ١٤ی ئایاردا. ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌تان كه مژده‌ی ئه‌و ئه‌نجامه‌یه كه له ٢٨ی ئایاردا له سندوقه‌كانه‌وه ده‌رده‌چێت، به جیا سوپاسی یه‌كه به یه‌كه‌تان ده‌كه‌م".
رەجەب تەیب ئەردۆغان به‌شداریی له "كۆبوونه‌وه‌ی مه‌زنی رومێلیا"دا كرد كه له‌ناوه‌ندی هالیچ بۆ كۆنگره سازكرا و گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
له میانی گوتاره‌كه‌یدا ئه‌ردۆغان سوپاسی ئاماده‌بووانی كرد بۆ ده‌نگه‌كانیان و گوتی: "سوپاستان ده‌كه‌م بۆ پشتیوانییتان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ١٤ی ئایاردا. ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌تان كه مژده‌ی ئه‌و ئه‌نجامه‌یه كه له ٢٨ی ئایاردا له سندوقه‌كانه‌وه ده‌رده‌چێت، به جیا سوپاسی یه‌كه به یه‌كه‌تان ده‌كه‌م".

هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ لێره لافاوێكی خۆشه‌ویستی ده‌بینم كه له بورساوه بۆ بۆسنه له ئیستانبوڵه‌وه تا سكۆپجه درێژ ده‌بێته‌وه".
سه‌ركۆماری توركیا رووی ده‌می كرده بەرپرسانی ئەمریکا و سه‌باره‌ت به هێرشه‌كه‌ی نیویۆرك رایگه‌یاند: "خانەی تورکان لەوێ ئەمانەتێکە لای ئێوە. دەبێت ئەو تیرۆریستە بدۆزنەوە کە بە نوێڵ جامەکانی خانەی تورکانی شکاندووە".
گوتیشی: "دەبێت ئەو تیرۆریستە بدۆزنەوە کە جامەکانی خانەی تورکانی (لە نیویۆرک) شکاندووە. دەی بزانین هەر ئێستا، دەبێت خێرا ئەو تیرۆریستە بدۆزنەوە. دەبێت ئەوەی پێویستە ئەنجامی بدەن".
