Salih Bilici,Mohammed Baqi Hussein
26 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 27 تشرینی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، له‌باره‌ی كوشتنی رۆژنامه‌نووسی سعوودی جه‌مال خاشقچییه‌وه گوتی،" روون و ئاشكرایه كه كوژراوه، به‌ڵام پێویسته ئه‌و ته‌رمه نیشان بده‌ن، له‌كوێیه؟"
ئه‌ردۆغان له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك لقه‌كانی ئاك پارتیدا وتارێكی پێشكه‌ش كرد و چه‌ند بابه‌تێكی گرنگی باسكرد.
ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی كوشتنی خاشقچییهوە رووی ده‌می كرده به‌رپرسانی سعوودیه و گوتی، "روون و ئاشكرایه كه كوژراوه، به‌ڵام پێویسته ئه‌و ته‌رمه نیشان بده‌ن، له‌كوێیه؟"
سەرکۆماری تورکیا گوتیشی، "ئەوە نییە کە لەدەستماندا بەڵگە و زانیاری نوێ نەبێ، رۆژانە شتی نوێمان دەبێ. بەڵام زۆر پەلە کردن لەو پرسە بێ مانایە".
ئه‌ردۆغان گوتیشی: "زانیاری و به‌ڵگه‌كانمان به‌بێ نوسخه‌ی ئه‌سڵی، پێشكه‌شی ئه‌وانه كردووه كه ده‌یانه‌وێت راستییه‌كان بزانن. پێشكه‌شی سعوودیهشمان كردووه".
ناوبراو باسی له‌وه كرد ئه‌و 18 كه‌سه‌ی له‌چوارچێوه‌ی دۆسیه‌ی خاشقچیدا ده‌ستگیركراون، هه‌موو شتێك ده‌زانن و گوتی، "ئه‌م 18 كه‌سه ده‌زانن خاشقچی له‌لایه‌ن كێوه كوژراوه. چونكه بكوژه‌كه له‌نێو ئه‌مانه‌دایه. ده‌بێت ئه‌وه‌ش روون بكه‌نه‌وه كه كێ هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ كردوون. ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت گومانه‌كان بڕه‌وێننه‌وه، كلیلی ئه‌م بابه‌ته ئه‌و 18 كه‌سه‌یه. ئه‌گه‌ر ناتوانن قسه‌یان پێبكه‌ن، رووداوه‌كه له كۆنسوڵخانه‌ی ئیستانبوڵ روویداوه، راده‌ستی ئێمه‌یان بكه‌ن ئێمه دادگاییان بكه‌ین".
هاوكات ئه‌ردۆغان ئاشكرای كرد، رۆژی یه‌ك شه‌مه سه‌رۆكی داواكاری گشتیی سعوودیه ده‌نێرن بۆ توركیا و گوتی،" له ئیستانبوڵ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی داواكاری گشتیمان كۆده‌بێته‌وه و دیدار ئه‌نجامده‌ده‌ن".
سه‌ركۆماری توركیا سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی خاشقچی ره‌خنه‌ی له هه‌ڵوێستی سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په كه‌مال كڵچدارئۆغڵو گرت و گوتی، "ئه‌و شێوازه‌ی توركیا به‌كاریده‌هێنێت له‌و بابه‌ته‌دا، له‌لایه‌ن هه‌مووانه‌وه ستایش ده‌كرێت. ته‌نها سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په به‌زه‌وییدا ده‌دات. دواتر بابه‌ته‌كه ده‌هێنێت و ده‌یباته‌وه بۆ سه‌ر پاره. واده‌رده‌كه‌وێت ئه‌م سه‌رۆك پارته‌ی خاوه‌ن بانكن، به‌چاوی پاره بۆ هه‌موو شتێك ده‌ڕوانێت. ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی پارتی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ره‌كی ده‌یكات، جگه له گاڵته‌جاڕی هیچی دیكه نییه".