Fahrettin İbrahim
26 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 26 تشرینی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
سه‌ركۆماری توركیا رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان رایگەیاند: "ئیدی له بری كات كوشتن به منبج، پێداگیرین له‌وه‌ی سه‌رنج و وزه‌مان بخه‌ینه سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی فوڕات".
ئەردۆغان لەبەردەم سەرۆک لقەکانی ئاک‌پارتی وتارێکی پێشکەش کرد و لەبارەی پرسی سووریاوە دوا.
سهركۆمار لەقسەکانیدا رایگەیاند: "ئیدی له بری كات كوشتن به منبج، پێداگیرین له‌وه‌ی سه‌رنج و وزه‌مان بخه‌ینه سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی فوڕات".
ئەردۆغان رەخنەی لە هەوڵەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە گرت و رایگەیاند: "ئه‌مریكا لێكتێگهیشتنهكهمانی له‌باره‌ی منبج كرده ئامرازی خافڵاندنی ئێمه. له‌و باوه‌ڕه‌داین زوو یان دره‌نگ پرسه‌كه به‌و جۆره‌ی ده‌مانه‌وێت چاره‌سه‌ر ده‌بێت. له رۆژهه‌ڵاتی فورات به‌ده‌ستی رێكخراوێكی تیرۆریستی هه‌ڕه‌شه له توركیا ده‌كرێت. ئێمه هه‌ڕه‌شه له‌كه‌س ناكه‌ین، رێگه‌ش به‌كه‌س ناده‌ین له‌ده‌م سنووری ئێمه‌دا هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئێمه دروستبكات".
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هەروەها گوتیشی: "به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه ئامانجمان نییه شه‌ڕ له‌گه‌ڵ كه‌س بكه‌ین و بكه‌وینه پێكدادانی كردارییه‌وه. تاكه ئامانجمان ئه‌وه‌یه، مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر وڵاته‌كه‌مان له‌ڕیشه‌وه له‌ناوببه‌ین".
ئه‌ردۆغان جەختی لەوەش کردەوە کە "رێڕه‌وی تیرۆرمان له‌ناوبردووه. به‌ڵام سه‌رله‌نوێ بنیاتنانه‌وه‌ی، هه‌رگیز له‌لایه‌ن ئێمه‌وه رێگه‌ی پێ‌نادرێت. ئه‌مانه هێڵی سووری ئێمه‌ن".
گوتیشی: "به‌پێی ئه‌و جوڵه‌یه‌ی پلانمان بۆی داناوه له كاره‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین. له ماوه‌یه‌كی زۆر نزیكدا ره‌نگدانه‌وه‌ی كاره‌كانمان ده‌ست به ده‌ركه‌وتن ده‌كات له گۆڕه‌پانه‌كه. ده‌بێت ئه‌و قسانه‌م وه‌ك دوا هۆشداری هه‌ڵبسه‌نگێندرێن. تا كۆتاییهێنان به دوا چه‌ك كه رووی له گه‌ل و وڵاته‌كه‌مانه پێداگیرین له به‌رده‌وامیدان به به‌ره‌نگاربوونه‌وه(یان)".