Nurten Aslan,Ramal Abdullah Mahmood
26 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 26 تشرینی یەکەم 2018
دیاربه‌كر - AA
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا ئیبراهیم كاڵن له‌باره‌ی لووتكه‌ی چوارقۆڵی سه‌باره‌ت به سووریا كه سبه‌ی به میوانداری توركیا به‌ڕێوه ده‌چێت، رایگه‌یاند: "ئامانجی لهپێشنیهمان ئه‌وه‌یه تیشك بخه‌ینه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر به پره‌نسیپی كێشه‌كانی سووریا به بژارده‌ی سیاسیی چاره‌سه‌ر ده‌بن نه‌ك سه‌ربازی جموجۆڵ بكرێت ئاخۆ ده‌بێت چ شێوازێك به‌رهه‌م بهێنین. له‌م میانه‌یه‌دا به‌ڕێز سهركۆمار(ی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان) هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌بێت له‌باره‌ی (چۆنێتی) رێگه‌گرتن له پێشێلكارییه‌كانی رژێم به تایبه‌تی پاراستنی لێكتێگه‌یشتنی ئیدلب".
له میانی به‌شداریكردن له "كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تیی دیاربه‌كر" كه له‌لایه‌ن شاره‌وانی كایاپنار و هۆبه‌ی دیاربه‌كری كۆمه‌ڵه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی زانست له هۆڵی رۆشنبیری شارۆچكه‌ی كایاپناری سه‌ر به پارێزگای دیاربه‌كر به‌ڕێوه‌چوو، گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا ئیبراهیم كاڵن گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
كاڵن ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له لووتكه‌ی چوارقۆڵیدا كه سبه‌ی به میوانداری سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌ڕێوه ده‌چێت توركیا، رووسیا، فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا تاوتوێی ره‌وشی سووریا ده‌كه‌ن.
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا ئیبراهیم كاڵن ئاماژه‌ی به‌وه دا كه گرنگترین چاوه‌ڕوانیان له لووتكه‌كه ئه‌وه‌یه، ئه‌و هه‌نگاوانه روونببنهوه كه له‌ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ری سیاسی‌دا ده‌گیرێنه‌به‌ر و نه‌خشه‌ڕێگا دیاری بكرێت. گوتی: "به‌تایبه‌ت دامه‌زرانی كۆمیسیۆنی ده‌ستوور كه یه‌كێك له چاوه‌ڕوانییه‌كانمان له‌م لووتكه‌یه ئه‌وه‌یه ئه‌م پێكهاته‌یه دابمه‌زرێنێت بۆ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور".
ئیبراهیم كاڵن له‌باره‌ی گرنگی لوتكه‌كه بۆ پاراستنی ئاگربه‌ست له ئیدلب و دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌یه‌كی سیاسیی بۆ كێشه‌كانی سووریا گوتی:"ئامانجی لهپێشنیهمان ئه‌وه‌یه تیشك بخه‌ینه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر به پره‌نسیپی كێشه‌كانی سووریا به بژارده‌ی سیاسیی چاره‌سه‌ر ده‌بن نه‌ك سه‌ربازی جموجۆڵ بكرێت ئاخۆ ده‌بێت چ شێوازێك به‌رهه‌م بهێنین. له‌م میانه‌یه‌دا به‌ڕێز سهركۆمار(ی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان) هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌بێت له‌باره‌ی (چۆنێتی) رێگه‌گرتن له پێشێلكارییه‌كانی رژێم به تایبه‌تی پاراستنی لێكتێگه‌یشتنی ئیدلب".