Cankut Taşdan,Merve Yıldızalp
05 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 06 کانوونی یەکەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له‌كۆی ١٢ ئه‌ندامی بیانیی داعش كه به‌تۆمه‌تی بوونی په‌یوه‌ندیی به ناوچه‌كانی پێكدادان له سووریا و عێراق، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌ركرابوو، حه‌وت كه‌سیان له ئه‌نقه‌ره قۆڵبه‌ستكران.
تیمه‌كانی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر سەربە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئه‌نقه‌ره، ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێك له ته‌واوی پارێزگاكه بۆسه‌ر رێكخراوی تیرۆریستیی داعش كرد.
له ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا له‌كۆی ١٢ ئه‌ندامی بیانیی داعش كه به‌تۆمه‌تی بوونی په‌یوه‌ندیی به ناوچه‌كانی پێكدادان له سووریا و عێراق، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌ركرابوو، حه‌وت كه‌سیان له ئه‌نقه‌ره قۆڵبه‌ستكران.
ئه‌وه‌ش زانراوه پێنج له گومانلێكراوه‌كان عێراقی و دووانیان سووریین.
دوای ئه‌نجامدانی پشكنینی ته‌ندروستی بۆیان، گومانلێكراوه‌كان ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر كران.