Mohammed Baqi Hussein
28 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 29 حوزەیران 2016
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان (له‌باره‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌ی توركیا-ئیسرائیله‌وه): "پێش جه‌ژنی ره‌مه‌زان كه‌شتییه‌كی 14 هه‌زار تۆنی خۆراك و جلوبه‌رگ و پێڵاو له مێرسینه‌وه بۆ كه‌رتی غه‌ززه ده‌خه‌ینه‌ڕێ. هه‌روه‌ها پڕۆژه‌ی ناوچه‌ی پیشه‌سازیی جه‌نین له كه‌رتی رۆژئاوا جێبه‌جێ ده‌كرێت. به‌مجۆره فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ده‌توانن سوودی لێوه‌ر بگرن".
ئه‌ردۆغان رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان توركیا و ئیسرائیلی هه‌ڵسه‌نگاند و باسی له‌و یارمه‌تییانه كرد كه بۆ فه‌ڵه‌ستین ده‌نێردرێن.
ئه‌ردۆغان: "به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه‌ی رۆما كێشه‌كانی ژێرخانی غه‌ززه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین له ئاو و كاره‌با. رۆژانه 4 بۆ 6 سه‌عات كاره‌بایان هه‌یه و له تاریكیدان. ئێمه گوتمان ده‌بێت ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت. یان كه‌شتییه‌ك وه‌ك سه‌رچاوه‌ی وزه له كهناراوهكهدا راده‌گرین یان له وێستگه‌ی كاره‌بای ئه‌ڵمانییه‌كانه‌وه كاره‌بایان پێ ده‌درێت. ئێمه‌ش وه‌ك توركیا ته‌واوی تۆڕی كاره‌بای شاره‌كه نۆژه‌ن ده‌كه‌ینه‌وه. ئه‌مه‌ش په‌سه‌ند كراوه. به‌داخه‌وه ئاو كێشه‌یه. گوتمان یان ئاوی ده‌ریا پاك بكه‌ینه‌وه، یان ئاو بكڕین، یان بیر هه‌ڵبكه‌ندرێت. ئه‌مه‌شیان قبووڵ كرد و ته‌نانه‌ت رایانگه‌یاند كه ساڵانه خۆیان 50 ملیۆن مه‌تر سێجا ئاویان پێ ده‌ده‌ن. ده‌توانرێت له توركیاوه یارمه‌تی له بواره‌كانی خۆراك، ته‌ندروستی، نیشته‌جێبوون و هه‌موو بواره‌كان یارمه‌تی بۆ غه‌ززه ببرێت. پێش جه‌ژنی ره‌مه‌زان كه‌شتییه‌كی 14 هه‌زار تۆنی خۆراك و جلوبه‌رگ و پێڵاو له مێرسینه‌وه بۆ كه‌رتی غه‌ززه ده‌خه‌ینه‌ڕێ. هه‌روه‌ها پڕۆژه‌ی ناوچه‌ی پیشه‌سازیی جه‌نین له كه‌رتی رۆژئاوا جێبه‌جێ ده‌كرێت. به‌مجۆره فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ده‌توانن سوودی لێوه‌ر بگرن".
ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند هه‌موو ئه‌و كارانه به راوێژ له‌گه‌ڵ فهڵهستینییهكاندا ئه‌نجام ده‌درێن و زیاتر گوتی: "دوێنێ له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عه‌باس و رۆژی هه‌ینیش له‌گه‌ڵ به‌ڕێز خالید مه‌شعه‌ل ئه‌م هه‌نگاوانه‌مان باس كرد. ئه‌وان ئه‌م پێشهاتانه به ئه‌رێنی ده‌زانن و ئێمه‌ش به‌رده‌وام ده‌بین".ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌دا كه‌رتی رۆژئاوا و قودس و مزگه‌وتی ئه‌قسایان له‌بیر نه‌كردووه.
ئه‌ردۆغان هەروەها گوتی: "بێگومان دوای ئه‌م دیدارانه ناڕه‌زاییه‌كانمان له‌سه‌ر تێكدانی ئارامیی قودس و مزگه‌وتی ئه‌قسا له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه درێژه پێ ده‌ده‌ین و ئه‌مه نابێته رێگر له‌به‌رده‌م یارمه‌تییه‌كان بۆ غه‌ززه و شوێنه‌كانی دیكه".