Hemın Othman Mohammed
19 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 19 حوزەیران 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
توركیا ئیدانه‌ی دەرکردنی سزای 40 ساڵ بەندکردن بۆ محه‌مه‌د مورسی، یه‌كه‌م سه‌ركۆماری هه‌ڵبژێردراوی میسری كرد كه به كوده‌تایه‌كی سه‌ربازیی له ده‌سه‌ڵات دوورخرایه‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی توركیادا هاتووه "به نیگه‌رانییه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی سزادانی سه‌ركۆماری میسر به‌ڕیز محه‌مه‌د مورسی ده‌بیستین كه به‌ڕێگه‌ی دیموكراسی هه‌ڵبژێردرا و له ساڵی 2013ه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، ئیدانه ده‌كه‌ین، له‌و باوه‌ڕه‌داین كه ئه‌و بڕیاره ئارامی و سه‌قامگیری بۆ میسر ده‌سته‌به‌ر ناكات".
دوێنێ، دادگای سزای قاهیره، سزای 25 ساڵ زیندانی به‌سه‌ر محه‌مه‌د مورسیدا سه‌پاند ئه‌ویش به‌هۆی به‌ڕێوه‌بردنی رێكخستنی ئیخوان موسلمین كه له میسردا به رێكخراوێکی تیرۆریستی پۆلێن کراوە، له‌گه‌ڵ 15 ساڵ زیندانی به‌هۆی دزه پێكردنی به‌ڵگه نهێنیه‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ قه‌ته‌ر.