Barış Kılıç,Mohammed Baqi Hussein,Hemın Othman Mohammed
30 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 30 کانوونی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌کانی له فه‌تۆ، سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری ئه‌نقه‌ره یاداشتنامەی ده‌ستگیركردنی بۆ 48 فڕۆكه‌وان و 15 ئیمامی فه‌تۆ له فه‌رمانده‌یی فڕۆكه‌وانی وشكانی ده‌ركرد.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی ئه‌نقه‌ره، یاداشتنامەی ده‌ستگیركردن بۆ 48 فڕۆكه‌وان و 15 ئیمامی فه‌تۆ له فه‌رمانده‌یی فڕۆكه‌وانی وشكانی ده‌ركراوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه له‌و گومانلێكراوه سه‌ربازانه 46یان له‌سه‌ر كاربوون و وه‌ك فڕۆكه‌وانی هێلیكۆپته‌ر كاریان كردووه، ئه‌وه‌یش خراوه‌ته‌ڕوو كه كاره‌كانی ده‌ستگیركردنی گومانلێكراوان له لایه‌ن هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئه‌نقه‌ره درێژه‌ی هه‌یه.