Metin Bolat,Hemın Othman Mohammed
27 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 28 تشرینی یەکەم 2016
قۆنیا - AA
له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه له رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی/ پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌تی هاوته‌ریب (فه‌تۆ/په‌ده‌یه) له قۆنیا. له ناوەندی قۆنیا و 17 پارێزگادا، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ 73 فڕۆکەوان دەرچوو کە 71یان ئەفسەرن بە پلەی ملازمی یەک.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، لەچوارچێوەی ئه‌و لێکۆڵینەوەیهی کە له‌لایه‌ن سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماریی قۆنیاوه ده‌ستیپێكردووه بۆسه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی پشتیوانی دارایی بۆ (فه‌تۆ/په‌ده‌یه) ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن و، به‌شداری له چالاكییه‌كانی رێكخراوه‌كه‌دا ده‌كه‌ن، كار كردن له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه درێژه‌یان هه‌یه كه په‌یوه‌ندییان به‌و رێكخراوه‌وه هه‌یه.
لەو چوارچێوه‌یه‌شدا تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگاكه له 17 پارێزگای سه‌ربه ناوه‌ند ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێك كرد بۆ ده‌ستگیركردنی 73 فڕۆکەوان کە 71یان ئەفسەرن بە پلەی ملازمی یەک و بڕیاری دەستگیکردنیان بۆ ده‌رچووه.
تا ئێستاش ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به‌رده‌وامه.