İsmet Karakaş,Serdar Açıl,Ramal Abdullah Mahmood
01 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 01 تشرینی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی ئه‌نقه‌ره بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ٢١ گومان‌لێكراو دەرکرد به تۆمەتی به‌كارهێنانی به‌رنامه‌ی نهێنی په‌یوه‌ندیكردنی بایلۆكی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی.
سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی ئه‌نقه‌ره له راگه‌یه‌ندراوێكدا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هۆبه‌ی لێكۆڵینه‌وه له تاوانه‌كانی تیرۆر بڕیاری ده‌ستگیركردنی ٢١ گومانلێكراوی دەرکردووە بە تۆمەتی به‌كارهێنانی به‌رنامه‌ی نهێنی په‌یوه‌ندیكردنی بایلۆكی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی.
له‌و میانه‌یه‌دا تیمه‌كانی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوانه داراییه‌كانی ئاسایشی گشتیی ئه‌نقه‌ره، ١١ له‌و گومانلێكراوانهیان ده‌ستگیركردووه. هه‌وڵه‌كانیش به‌رده‌وامن بۆ ده‌ستگیركردنی گومانلێكراوه‌كانی دیكه.