Sangar Hamad Azeez
31 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 01 تشرینی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
گوتەبێژی ئاک پارتی عومەر چەلیک لەبارەی کوشتنی خاشقچییەوە گوتی: "دەمانەوێت بزانین کە تەرمەکەی لە کوێیە، دەمانەوێت بزانین کە ئەو کەسە کێ بووە کە لەناوەوەی تورکیا یارمەتی داون".
چەلیک دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ناوەندی بڕیاری ئاک پارتی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی سازکرد و لەبارەی پرسهكانی رۆژەڤەوە دوا.
گوتەبێژی ئاک پارتی عومەر چەلیک لەبارەی کوشتنی خاشقچییەوە گوتی: "دەمانەوێت بزانین کە تەرمەکەی لە کوێیە، دەمانەوێت بزانین کە ئەو کەسە کێبووە کە لەناوەوەی تورکیا یارمەتی داون".
چەلیک لە درێژەدا گوتی: "پێشینە هیچ کەسێک تۆمەتبار ناکەین بەڵام رێگە نادەین هیچ شتێکیش پەردەپۆش بکرێت. بەڵام ئهمه چالاكییهك نییه ئهگهر له ئاستێكی باڵاوه فهرمان وهرنهگیرابێت ئهنجامبدرێت".
چەلیک سەبارەت بە تۆمەتەکانی کلچدارئۆغڵو سەبارەت بە دۆسیەی خاشقچی گوتی: "تۆمەتەکانی لەبارەی خاشقچییەوە لەسەرەتاوە تەنیا درۆیەکە. لەو جیهانە هیچ کەسێک بانگەشەی لەو شێوەیە ناکات. تەواو پێچەوانەکەی راستە لێکۆڵینەوەکان کە بە ئیرادەی سەرکۆمارمان بەڕێوەدەچێت ئاواش لە میدیاکانی رۆژئاوا باسی لێوەدەکرێت. سەرۆکەکانی رۆژئاوا باسی لێوەدەکەن. هەرچی رووبدات لەبارەی بابەتی جەمال خاشقچیەوە دەیبینن. هەرچییەکیش هەبێت تورکیا ئاشکرای دەکات".
ئەو گوتەبێژە گوتیشی: "تورکیا بەتەنیا توانی بەسەر ئەو هێرشە سیستەماتیکییە و وەحشیگەرییە سەربکەوێت".
گوتهبێژی ئاك پارتی عومهر چهلیك سەبارەی بە دهنگۆی فراوانكردنی سنووری ئاویی یۆنان پله به پله گوتی: "ئهمه ههڵوێستێكی زۆر مهترسیداره، بڕیاری 1995ی پهرلهمان لهوبارهوه وهبیریان دههێنمهوه. ئەگەر بێتو بچوکترین هەوڵبدرێت بۆ زیادکردنی پاسەوانانی دەریا، ئەوا تورکیا بە توندترین شێوە وەڵامی دەبێت".