Ayşe Yıldız,Tahsin Küçükkaraca
25 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 26 کانوونی یەکەم 2021
ئانتاڵیا – AA
چاره‌سه‌ركردنی ئاسیه ئاته‌ش'ی ته‌مه‌ن چوار ساڵان كه له ئاكامی په‌لاماردانی دوو سه‌گ له ره‌گه‌زی پێتبێڵ له عه‌نتاب به سه‌ختی بریندار بووه، له نه‌خۆشخانه‌ی زانكۆی ده‌ریای سپی به‌رده‌وام ده‌بێت.
دوای ئه‌وه‌ی ٢٢ی ئه‌م مانگه ئاسیه له‌لایه‌ن دوو سه‌گی پێتبێڵهوه به سه‌ختی بریندار كرا و چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی له نه‌خۆشخانه‌ی زانكۆی عه‌نتاب بۆ ئه‌نجام درا، دواتر ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت كرا و پاشان وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی توركیا كه‌وته خۆ بۆ به‌رده‌وامیدان به چاره‌سه‌ركردنی له نه‌خۆشخانه‌ی زانكۆی ده‌ریای سپی و به فڕۆكه‌ی فریاكه‌وتن ره‌وانه‌ی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه كرا.
چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و منداڵه ته‌مه‌ن چوار ساڵه‌یه له‌لایه‌ن پرۆفیسۆر دكتۆر عومه‌ر ئۆزكان و تیمه‌كه‌یه‌وه ده‌بێت.