Mustafa Güngör
25 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 25 کانوونی یەکەم 2021
ئیزمیر- AA
لە شارۆچکەکانی چەشمە، دیکیلی و ئورلای سەر بە پارێزگای ئیزمیر، ١١٦ کۆچبەری نایاسایی رزگار کران کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی یۆنانەوە بەزۆر رەوانەی سنوورە ئاوییەکانی تورکیا کرابوونەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکان، تیمەکانیان لە بوونی بەلەمێکی کۆچبەرانی نایاسایی لە کەناراوەکانی شارۆچکەی دیکیلی، ئاگادار کراونەتەوە.
دواتر تیمەکانی ئاسایشی کەناراوەکان، ٦٦ کۆچبەری نایاساییان رزگار کردوە کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی یۆنانەوە بەزۆر رەوانەی سنوورە ئاوییەکانی تورکیا، کراونەتەوە.
بەهەمان شێوە تیمەکان لە کەناراوەکانی شارۆچکەی چەشمە ٥٠ کۆچبەری دیکەیان رزگار کردوە کە لەلایەن یۆنانەوە رەوانەی تورکیا کراونەتەوە.
لە لایەکی دیکەشەوە لە کەناراوەکانی شارۆچکەی دیکیلی ٦٥ کۆچبەر و لە کەناراوەکانی شارۆچکەی ئورلا ١١٤ کۆچبەری نایاسایی دەستگیر کران کە دەیانویست بە رێگای نایاسایی لە تورکیا بچنەدەر.
کۆچبەرەکان دوای کۆتاییهاتنی رێکارە یاساییەکانیان برانە بەڕێوبەرایەتی کۆچی پارێزگای ئیزمیر.