Tuğba Yardımcı,Muhammet Ali Kemal
08 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 09 ئاب 2018
ئۆردو - AA
کارەکانی تیمەکانی گەڕان و رزگاکردن بە مەبەستی دەربازکردنی ئەو ١٦٥ کرێکارەی کارگەیەکی درووستکردنی جلوبەرگ کە بە هۆی لافاوەوە گیریان خواردووە لە شارۆچکەی ئونیە سەربە پارێزگای ئۆردو، درێژەی هەیە.
لە راگەیەندراوێکدا کە لە لایەن پارێزگاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە بارانە بەخوڕەکەی شەوی رابردووەوە لە هەریەک لە شارۆچکەکانی پەرشەمبە، فاتسا و ئونیە کاریگەریی کردووەتە سەر ژیانی رۆژانە لەو شارۆچکانە.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەکراوە لە چەند شوێنێکی هەر سێ شارۆچکەکە، ٨٠ کیلۆگرام باران باریوە و بەو هۆیەشەوە لافاو، رۆچوونی زەوی و زیادبوونی ئاوی رووبار و چەمەکان بە شێوەیەکی بەرچاو، روویداوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کارەکانی تیمەکانی گەڕان و رزگاکردن بە مەبەستی دەربازکردنی ئەو ١٦٥ کرێکارەی کارگەیەکی درووستکردنی جلوبەرگ کە بە هۆی لافاوەوە گیریان خواردووە لە شارۆچکەی ئونیە، درێژەی هەیە.