Muhammed Enes Can,Murat Kaya,Hemın Othman Mohammed
21 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 21 مای,س 2019
ئیستانبوڵ - AA
لە چوارچێوه‌ی لێکۆڵینەوە له پێكهاته‌ی رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی (فه‌تۆ) له‌نێو كه‌رتی تەکنەلۆجیای زانیارییدا (IT)، فه‌رمانی دەستگیرکردن بۆ 74 گومان‌لێکراو دەركرا.
له درێژه‌ی هه‌وڵه‌كانی نووسینگه‌ی تاوانی تیرۆر و تاوانه رێكخراوه‌ییه‌كانی سه‌ربه سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری له ئیستانبوڵ بۆ ئاشكراكردنی پێكهاته‌ی فه‌تۆ له‌نێو كه‌رتی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری، ناوی نوێی ئه‌و كه‌سانه ئاشكرا كرا كه په‌یوه‌ندییان به رێكخراوی فه‌تۆوه هه‌یه.
به فه‌رمانی داواكاری گشتیی، تیمه‌كانی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئیستانبوڵ له 18 پارێزگادا كه ناوه‌ندی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ئیستانبوڵ بوو، هه‌ڵمه‌تیان بۆسه‌ر 92 ناونیشان ئه‌نجامدا.
ئاماژه به‌وه‌یش كرا كه كاره‌كانی تیمه‌كان بۆ ده‌ستگیركردنی گومانلێكراوان درێژه‌ی هه‌یه.