Barış Kılıç,Sertaç Bulur
05 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 05 ئادار 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
له‌چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان له رێكخراوی تیرۆريستیی داعشدا له ئه‌نقه‌ره، له‌كۆی 20 گومان‌لێكراو كه بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنیان بۆ ده‌ركرابوو، 12یان ده‌ستگیركران.
به پێی روونكردنه‌وه‌یه‌كی داواكاری گشتیی ئه‌نقه‌ره، له‌چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا دژی داعش، بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردن بۆ 20 گومان‌لێكراو ده‌ركراوه.
تیمه‌كانی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له ئۆپه‌راسیۆنێكدا، 12یان له‌و گومانلێكراوانه ده‌ستگیركرد و هه‌وڵه‌كان بۆ ده‌ستگیركردنی گومانلێكراوه‌كانی دیكه‌ش به‌رده‌وامه.
راگه‌یه‌نراوه گومانلێكراوه‌كان بیانین و ده‌ركه‌وتووه له هه‌وڵی په‌یداكردنی ئه‌ندامی نوێدابوون بۆ رێكخراوه‌كه و په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌و ناوچانه‌ی پێكدادانی تیادایه ئاشكرابووه.