Muhammed Ali Toruntay
31 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 01 ئاب 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانیی سوپای توركیادا بۆسه‌ر ناوچه‌كانی زاب و مه‌تینا باكووری عێراق كه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئۆپه‌راسیۆنی چنگ ئه‌نجامدراون ژماره‌یه‌ك سه‌كۆی چه‌ك، حه‌شارگه و په‌ناگه كه له لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستییه‌وه به‌كارده‌هێنران، خاپووركراون.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئۆپه‌راسیۆنی چنگدا، ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانیی بۆسه‌ر ناوچه‌كانی زاب و مه‌تینا باكووری عێراق ئه‌نجامدراوه.
له ئه‌نجامی ئۆپهرسیۆنهكهدا ژماره‌یه‌ك سه‌كۆی چه‌ك، حه‌شارگه و په‌ناگه كه له لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستییه‌وه به‌كارده‌هێنران، خاپووركراون.