Mazin Majeed Asaad Baqal,Ramal Abdullah Mahmood
16 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 17 مای,س 2019
هه‌ولێر – AA
كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی تورك خوانی به‌ربانگی بۆ ژماره‌یه‌ك به‌رپرس و بازرگان له هه‌ولێر رێكخست.
له میانی به‌رنامه‌ی خوانهكهدا كه له یەکێک لە هۆتێلەکانی شارەکە رێكخرا نمایشی سه‌مای ئایینی ئه‌نجامدرا و به گوێگرتن له گرووپی ئایینی به‌رده‌وام بوو.
گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌فین دزه‌یی و وه‌زیری شاره‌وانی، نه‌ورۆز مه‌ولود و پارێزگاری هه‌ولێر، نه‌وزاد هادی و كۆنسولی توركیا له هه‌ولێر، هاكان كاراچای و ئەندامی په‌رله‌مانی کوردستان لە فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی، ئایدن مه‌عروف و ژماره‌یه‌كی زۆر به‌رپرسی دیكه و نوێنه‌رانی بانكه‌كانی توركیا به‌شدارییان له خوانهكهدا كرد.
به‌رپرسی هۆبه‌ی هه‌ولێری هێڵی ئاسمانی تورك، تۆڵگههان ئاكباش به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه زۆرترین گه‌شتی ئاسمانی له لایه‌ن كۆمپانیاكه‌ی ئه‌وانه‌وه ئه‌نجامدراوه و گوتی: "هه‌فته‌ی چوار گه‌شتی ئاسمانی له فڕۆكه‌خانه‌ی ئیستانبوڵه‌وه بۆ هه‌ولێر، هه‌فته‌ی سێ گه‌شتی ئاسمانی له هه‌ولێره‌وه بۆ دیاربه‌كر و سێ گه‌شتی ئاسمانیش بۆ عه‌نتاب ئه‌نجام ده‌ده‌ین".
تۆڵگههان ئاكباش ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له‌م نزیكانه هێڵی ئاسمانی تورك ده‌ست ده‌كات به ئه‌نجامدانی گه‌شتی ئاسمانی له هه‌ولێره‌وه بۆ فڕۆكه‌خانه‌كانی ئانتالیا و سه‌بیحه گۆكچه‌ن (له ئیستانبوڵ) و گوتی: "هه‌فته‌ی دوو گه‌شت له هه‌ولێره‌وه بۆ ئانتالیا و چوار گه‌شتیش له سه‌بیحه گۆكچهنهوه بۆ هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌درێن. به مه‌به‌ستی ئاگاداركردنه‌وه‌ی گه‌شته ئاسمانییه نوێیەكانمان و نیشاندانی هه‌ولێر وه‌ك هێڵی ئاسمانی سه‌ره‌كی ویستمان له‌گه‌ڵ هاوبه‌شان و دۆستانمان به شێوه‌یه‌كی لێوه‌شاوه له‌گه‌ڵ رۆحیه‌تی ره‌مه‌زان به‌یه‌كه‌وه بین. بۆیه ئه‌و خوانهمان رێكخست".
به‌رپرسی هۆبه‌ی هه‌ولێری هێڵی ئاسمانی تورك، تۆڵگههان ئاكباش ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه نزیكه‌ی ٢٠٠-٢٥٠ كه‌س به‌شدارییان له‌و به‌رنامه‌یه‌دا كردووه.