Büşra Nur Yılmaz
12 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 13 حوزەیران 2021
بورسا – AA
دیمه‌نی ده‌ریای مارمارا له رێگای ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی له بورساوه به‌ڕێ كه‌وتبوو، له‌لایه‌ن ئاژانسی ئانادۆڵوه‌وه تۆمار كرا.
له گرته‌كاندا زیاتر مودانیا، كه‌نداوی گه‌ملیك، گه‌بزه و ده‌وروبه‌ری، كه‌ناراوه‌كانی به‌ری ئاسیای شاری ئیستانبوڵ و ده‌وروبه‌ری دوورگه‌كانی ئیستانبوڵ و به‌شێك له سنووره ئاوییه‌كانی ده‌ریای مارمارا ده‌بیندرێن.
فڕۆكه‌وانی فڕۆكه‌ی مه‌شق و راهێنانی Aeroprakt-22L2، بوراك یوره‌كلی كه فڕۆكه‌كه‌ی له فڕۆكه‌خانه‌ی یونسهلی له بورساوه به‌ڕێ كه‌وتووه، له‌باره‌ی تۆماركردنی دیمه‌نه‌كانی ده‌ریای مارماراوه گوتی: "به‌داخه‌وه له ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی دیاریكراوی ده‌ریای مارمارا چڕییه‌كی زۆر ده‌بیندرێت و شت كه‌ڵه‌كه بووه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌نداو بێت، نه‌ك ده‌ریا".