Necat Hazar
27 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 28 ئاب 2019
وان - AA
له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی شکێنەردا بۆسه‌ر رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه له هه‌ریه‌ك له شارۆچكه‌كانی باشكاله و گورپنار سەربە پارێزگای وان، چه‌ك، ته‌قه‌مه‌نی و پێداویستیی رۆژانه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له لایه‌ن پارێزگای وان بڵاوكراوه‌ته‌وه ئاماژه به‌وه‌كراوه، تیمه‌كانی فه‌رمانده‌یی جه‌ندرمه له پارێزگاكه له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا له گونده‌واری شارۆچكه‌كانی باشكاله و گورپنار ئۆپه‌راسیۆنێكیان ئه‌نجامداوه.
باس له‌وه‌كراوه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، رۆژی ٢٠ی ئاب له گونده‌واری گه‌ڕه‌كی یاڵنجای سه‌ربه شارۆچكه‌ی گورپنار، بۆمبێكی ده‌ستكرد پووچهڵكراوهتەوە.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه له شارۆچكه‌ی باشكاله له سێ ئه‌شكه‌وتدا، دوو كیلۆگرام تەقەمەنی لە جۆری C4 و ژمارەیەک پارچە چه‌كی جۆراوجۆر و بڕێكی زۆر ته‌قه‌مه‌نی و ژماره‌یه‌ك پێداویستیی ژیانی رۆژانه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه و له‌ناوبراون.