Orhan Onur Gemici,Abdullah Shukur
27 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 28 ئاب 2019
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایگەیاند کە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکی تیمێکی تایبەتی جەندرمە لە گوندەواری شارۆچکەی ئۆڤاجیک سەربە پارێزگای دێرسم، سێ تیرۆریست لە چالاکی خراون.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی تورکیا بڵاوکراوەتەوە، تیمەکانی جموجۆڵی تایبەتی سەربە فەرماندەیی جەندرمەی پارێزگای دێرسم، ئۆپەراسیۆنێکیان لە گوندەواری شارۆچکەی ئۆڤاجیک ئەنجامداوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، دوو تیرۆریست لە چالاکی خراون.
ھاوکات ئۆپەراسیۆنی ھێزەکانی ئەمنی تاکو ئێستا لە ناوچەکەدا درێژەی ھەیە.